شیكردنەوەی ئەنجامی دەنگ و كورسییەكان لە كەركوك
  2023-12-20     

ئارام جەمال، شارەزای بواری هەڵبژاردن

 

ئەنجامی (%94)ی دەنگ و کورسییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک

سەرەتا دەمەوێت بڵێم بۆ دەرهێنانی ژمارەی کورسییەکانی هەر هەڵبژاردنێک بە شێوازی سانتلیگۆ ئەوە دەخوازێت هەمو دەنگەکان لەبەردەستدا بن بۆئەوەی ئەنجامی ژمارەی کورسییەکان بە تەواوەتی دەربهێنرێت و گۆڕینیان بەسەردا نەیەت. هەربۆیە ئەو ئەنجامەی لە خوارەوە خراوەتەڕو، وەک کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان رایانگەیاند رێژەی (%94,6)ی کۆی دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکە.

 

چەند دەرەنجامێک:

یەکەم: هەڵبژاردنی پارێزگای کەرکوک پێویستی بە سازانی نێوان پێکهاتەکانە، لەبەرئەوەی ژمارەی هیچکام لە پێکهاتەکانی کورد و عەرەب و تورکمان بە تەنیا نەگەیشتۆتە زۆرینەی رەها، کە نۆ کورسییە.

پێکهاتەی کورد: 7 کورسی

پێکهاتەی عەرەب: 6 کورسی

پێکهاتەی تورکمان: 2 کورسی

پێکهاتەی مەسیحی: یەک کورسی کۆتا

دوەم: لە بارێکدا ئەگەر ئەو رێژە دەنگەی (%6)ەو ماوەتەوە گۆڕان بەسەر دەنگەکاندا بهێنێت ئەوا ئەگەری زیادبونی دوا کورسی بۆ پێکهاتەی عەرەب زیاترە لە پێکهاتەی کورد.

سێیەم: تاکە کورسییەکەی کۆتای پێکهاتەی مەسیحی بەر ئیمیل بوترس قوستەنتین دەکەوێت وەک کاندیدێکی تاکەکەسی و بە سیستمی زۆرینەی براوەی یەکەم دەردەچێت .

چوارەم: هەمو لیستەکانی سەر بە پێکهاتەی کورد (217774) دەنگیان بەدەستهێناوەو هەمو لیستەکانی سەر بە پێکهاتەی عەرەب (204202) دەنگیان هێناوە، واتە دەنگی لیستەکانی سەر بە پێکهاتەی کورد 13 هەزارو 572 دەنگ لەپێش دەنگی لیستە عەرەبەکانەوەن.

پێنجەم: نرخی کورسی لەسەر بنەمای لیست:

زۆرترین نرخی کورسی لەسەر بەرەی تورکمانی کەوتوەو هەر کورسییەکی (36 هەزار و 120 دەنگ) کەوتوە.

کەمترین نرخی کورسی لەسەر پارتی دیموکراتی کوردستان کەوتوەو هەر کورسییەکی (23 هەزار و 375 دەنگ) کەوتوە.

شەشەم: نرخی کورسی لەسەر بنەمای پێکهاتە:

لەگەڵ ئەوەی پێکهاتەی تورکمان تەنها دو لیستی هەبوە، بەڵام زۆرترین نرخی کورسی لەسەر کەوتوە چونکە هەر کورسییەک (46 هەزار و 697 دەنگ)ی لەسەر کەوتوە.

لەگەڵ ئەوەی پێکهاتەی کورد زۆرترین لیستی هەبوە، بەڵام کەمترین نرخی کورسی لەسەر کەوتوەو هەر کورسییەک تەنها (31 هەزار و 110 دەنگ) کەوتوە.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×