بانکى ناوەندیی عێراق سەبارەت بە دانەوەی قەرز بڕیارێکی نوێی دا
  2024-01-15       402       

بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاریدا ئەو کەسانەی پێش ساڵی 2024 بە دراوی بیانی قەرزیان کردووە بە دینار بیدەنەوە بە بانکەکان و نرخەکەى بە نرخى فەرمى هەژمار دەکرێت کە 100 دۆلار بەرامبەرە بە 132 هەزار دینار.

بانکی ناوەندیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە پشتبەستن بە بڕیاری ژمارە شەشی ساڵی 2024 کە ئاڕاستەی سەرجەم بانکەکەکان کراوە رێگە بەو کەسانە دەدرێت کە لە بانکە تایبەت و حکومییەکان بە دراوی بیانی قەرزیان کردووە، قەرزەکانیان بە دیناری عێراقی و بەپێی بەهای فەرمیی بانکی ناوەندی بیگەڕێننەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، رێگە بە بانکەکان دەدرێت قەرزەکانیان بە دراوی بیانی بدەن بە قەرز وەرگرەکان، ئەوانەی داهاتی تەواویان بە دراوی بیانییە دەتوانن بە هەمان دراو قەرزەکەیان بدەنەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بانکی ناوەندیی لە چەند مانگی رابردوودا ژمارەیەک رێکاری گرتووەتەبەر بەمەبەستی بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار و دراوەکانی دیکە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×