عه‌بدولڕه‌حمان ئاپۆ، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستانی سوریا رایگه‌یاند، هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی رۆژ بگه‌ڕێنه‌وه رۆژئاوای كوردستان و پێشبینیش ده‌كات دوای سه‌ری ساڵ ئه‌و بابه‌ته یه‌كلایی بكرێته‌وه.
ئاوێنه: عه‌بدولره‌حمان ئاپۆ، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستانی سوریا، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی زاگرۆس رایگه‌یاند"پرسی (پێشمه‌رگه‌ی رۆژ) كه هێزی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد له سوریا (ئه‌نه‌كه‌سه)یه، هه‌وڵێك هه‌یه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ رۆژئاوای كوردستان."
وتیشی "پێشبینی ده‌كه‌ین دوای سه‌ری ساڵ بابه‌تی (پێشمه‌رگه‌ی رۆژ) یه‌كلایی بكرێته‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ رۆژئاوای كوردستان. ئه‌م هێزه وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه‌و ده‌توانن له ده‌ڤه‌ری عه‌فرین و سه‌رێ كانی و حه‌سه‌كه و قامیشلۆ رۆڵی خۆیان ببینن."