مەهدی زانا، سەرۆکی پێشووی شارەوانی ئامەدو هاوسەری لەیلا زانا کۆچی دوایی کرد
  2026-08-29     

مەهدی زانا، سەرۆکی پێشووی شارەوانی ئامەدو هاوسەری لەیلا زانا، لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا لە کۆچی دوایی کرد.

 

ئاوێنە: مەهدی زانا، سەرۆکی پێشووی شارەوانی ئامەد کە لەنەخۆشخانە و لە چاودێری چڕدا چارەسەری نەخۆشی COPDی بۆ کرابوو، کۆچی دوایی کرد.

سبەی پرسەی زانا لەئامەد بەڕێوە دەچێت.

دەم پارتی لەپەیامێکدا کە لە هەژماری سۆشیال میدیای خۆیدا دوای مردنی زانا بڵاویکردەوە، رایگەیاند "بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە زانیمان کە مەهدی زانا یەکێک لە کەسایەتییە بەنرخەکانی خەباتی گەلی کورد بۆ ئازادی و دیموکراسی کۆچی دوایی کرد، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و ئازیزان و گەلی کورد دەکەین. قەرزاری ئەوین بەخەبات و یادەوەرییەکەی، بپ بنیاتنانی ئاشتییەکی شکۆمەندانە کە گەلان بە یەکسانی و ئازادانە تێیدا بژین. لەبەردەم یادەوەرییەکەی و خەباتەکەیدا بەڕێزەوە سەر دادەنەوێنین”.

 

مەهدی زانا کێ بوو؟

مەهدی زانا لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ١٩٤٠ لە ناحیەی سیلڤانی سەر بەئامەد لەدایکبووە. دواتر ناوی بنەماڵەکەی لە "بیلیچی"ەوە گۆڕی بۆ "زانا" کە بە کوردی بەواتای "ژیر" دێت.

مەهدی زانا، برای شوکران زانا، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی دەم پارتیە.

مەهدی  لەساڵی ١٩٧٥ لەگەڵ لەیلا زانا ئەندامی پێشووی پەرلەمانی هەدەپە هاوسەرگیری کردووە، زانا باوکی دوو منداڵ بووە.

زانا کە لە تەمەنێکی لاویدا هاتە ناو سیاسەتەوە، لە ڕێبەرانی ناوەندە ڕۆشنبیرییە شۆڕشگێڕەکانی کورد بوو. لە ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندی بە پارتی کرێکارانی تورکیاوە کردووە؛ بەشداری لە دامەزراندنی لقی سیلڤانی پارتەکەدا کردووە و بۆ ماوەی دوو ساڵ وەک سەرۆکی لقەکە کاری کردووە.

زانا کە لە هەڵبژاردنە خۆجێیەکانی ساڵی ١٩٧٨ وەک کاندیدێکی سەربەخۆ بە سەرۆکی شارەوانی ئامەد هەڵبژێردرا، دوای کودەتا سەربازییەکەی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ دەستگیرکرا، بەهۆی ئەو سزایانەی کە بەسەریدا سەپێندرا، لەئامەد، ئایدن، ئەفۆنکاراهیسار و ئەسکیشەهیر زیندانی کرا.

زانا کە لەقۆناغە جیاوازەکانی ژیانیدا بە گشتی ١٦ ساڵ لەزینداندا ژیانی بەسەر برد، دواتر لەساڵی ١٩٩٤ تورکیای بەجێهێشت‌و نزیکەی ١٠ ساڵ لە سوید ژیا.

زانا کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٤ گەڕایەوە بۆ تورکیا، لە پەیوەندی لەگەڵ دۆسیەکانی دژی زانا دەستبەسەر کراو دواتر ئازاد کرا.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×