باران دەبارێت و گەرما بەیەکجاری ماڵئاوایی دەکات
  2026-08-30     

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە هەندێ ناوچە نمە باران دەبارێت، خێرایی با زیاد دەکات و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

ئاوێنە: بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان نیمچە هەور و هەندێ ناوچە هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری پڕوشکە باران لە ناوچەی جیا جیا، هەندێ ناوچە شاخاوییە سنووریەکان و بەرزەکان ئەگەری نمە باران و هەورە تریشقەی هەیە لە هەندێ کاتدا، ئەمڕۆ خێرایی با لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان زیاد دەکات.

دەشڵێت: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە بە یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی بەراورد بە پلەکانی دوێنێ.

هەولێر: 40 پلەی سیلیزی

پیرمام: 37 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 39 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 42 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 41 پلەی سیلیزی

دهۆک: 39 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 39 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 41 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 44 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 28 پلەی سیلیزی

بەپێی ڕاپۆرتەکەی کەشناسی هەرێم، سبەینێ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما بە سێ بۆ پێنج پلە، لە ئەنجامی کاریگەری بارستە هەوایەکی فێنک.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 37 پلەی سیلیزی

پیرمام: 35 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 38 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 38 پلەی سیلیزی

دهۆک: 36 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 39 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 42 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 26 پلەی سیلیزی

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×