یه‌كێتی: خیانەتی گەورەی 31ی ئاب بوە مایەی قوڵبونەوەی ناکۆکییەکانی کورد
  2026-08-30     

مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی له‌ ساڵیادی 31ی ئابدا، رایگه‌یاند، خیانه‌تی گه‌وره‌ی 31ی ئاب، بوه‌ مایەی قوڵبونەوەی ناکۆکییەکانی کوردو له‌ بیروه‌ری ئه‌م كاره‌ساته‌دا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ لەسەر چارەسەری یەکجارەکی ئه‌و ناکۆکییە ناوخۆییانه‌ی کە بونە هۆی بژاردەی خراپی پەنابردن بۆ هێزی نەیاران. ده‌شڵێت، ئەمڕۆش لەپێناو ڕاستکردنەوەی رێڕەوی حوکمڕانیدا، کوردستان پێویستی بە پێکهێنانی حکومەتێکی هاوسەنگ و بەرپرسیار هەیە کە بە یەکڕیزی و شەراکەت و خزمەتی دادپەروەرانە، قەرەبوی ناخۆشییەکانی رابردو بکاتەوە.

ئاوێنه‌: مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌ ساڵیادی 31ی ئابدا له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاند "ئەمڕۆ سێ دەیە بەسەر کارەساتی 31ی ئاب تێپەڕدەبێت، کاتێک شاری هەولێری پایتەختی کوردستان لەلایەن سوپای ڕژێمی بەعسەوە، بۆ پشتیوانی پارتی دیموکراتی کوردستان و دوای شەش ساڵ لە راپەڕین و ئازادی، داگیرکرایەوە."

وتوشیه‌تی "ئەو خیانەتە گەورەیە بوە مایەی قوڵبونەوەی ناکۆکییەکانی کوردو شەهیدبونی ژمارەیەکی زۆری رۆڵەکانی گەلەکەمان لە پێشمەرگەو فەرماندەو کادرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی و بێسەروشوێنکردنی ژمارەیەکی زۆری تێکۆشەرانی یەکێتی کە تاوەکو ئێستا چارەنوسیان نادیارە."

هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌ "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە لەپێناو بەرپرسیارێتییە نیشتمانی و نەتەوەییەکانی و لەچوارچێوەی سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال کە رایسپاردوین لەبەر خاتری گەلەکەمان و ئایندەی کوردستان لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبدەینەوە، ناسۆرەکانی رابردوی بە هەڵسەنگاندنی مێژو و حوکمە عادیلانەکەی سپارد، کە ئەمەش دەورانێکی ئاوەدانی و سەقامگیری و پێکەوەیی بەدوای خۆیدا هێنا."

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ "لە بیرەوەری ئەم کارەساتە نەتەوەییەدا، وێڕای خەم و پەژارەی قوڵی نیشتمانی، یەکێتی تەئکیددەکاتەوە لەسەر چارەسەری یەکجارەکی ناکۆکییە ناوخۆییەکانی کە بونە هۆی بژاردەی خراپی پەنابردن بۆ هێزی نەیاران."

مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی وتوشیه‌تی "ئەمڕۆش لەپێناو ڕاستکردنەوەی رێڕەوی حوکمڕانیدا، کوردستان پێویستی بە پێکهێنانی حکومەتێکی هاوسەنگ و بەرپرسیار هەیە کە بە یەکڕیزی و شەراکەت و خزمەتی دادپەروەرانە، قەرەبوی ناخۆشییەکانی رابردو بکاتەوە، تاوەکو هەرێمێکی پتەو و سەقامگیر دەرەقەتی ئەرک و ئەگەرەکانی داهاتوی عێراق و ناوچەکە بێت."

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی:

ئەمڕۆ سێ دەیە بەسەر کارەساتی ٣١ی ئاب تێپەڕدەبێت، کاتێک شاری هەولێری پایتەختی کوردستان لەلایەن سوپای ڕژێمی بەعسەوە، بۆ پشتیوانی پارتی دیموکراتی کوردستان و دوای شەش ساڵ لە راپەڕین و ئازادی، داگیرکرایەوە.

بەداخەوە ئەو خیانەتە گەورەیە بوە مایەی قوڵبونەوەی ناکۆکییەکانی کوردو شەهیدبونی ژمارەیەکی زۆری رۆڵەکانی گەلەکەمان لە پێشمەرگەو فەرماندەو کادرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی و بێسەروشوێنکردنی ژمارەیەکی زۆری تێکۆشەرانی یەکێتی کە تاوەکو ئێستا چارەنوسیان نادیارە.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە لەپێناو بەرپرسیارێتییە نیشتمانی و نەتەوەییەکانی و لەچوارچێوەی سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال کە رایسپاردوین لەبەر خاتری گەلەکەمان و ئایندەی کوردستان لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبدەینەوە، ناسۆرەکانی رابردوی بە هەڵسەنگاندنی مێژو و حوکمە عادیلانەکەی سپارد، کە ئەمەش دەورانێکی ئاوەدانی و سەقامگیری و پێکەوەیی بەدوای خۆیدا هێنا.

لە بیرەوەری ئەم کارەساتە نەتەوەییەدا، وێڕای خەم و پەژارەی قوڵی نیشتمانی، یەکێتی تەئکیددەکاتەوە لەسەر چارەسەری یەکجارەکی ناکۆکییە ناوخۆییەکانی کە بونە هۆی بژاردەی خراپی پەنابردن بۆ هێزی نەیاران.

ئەمڕۆش لەپێناو ڕاستکردنەوەی رێڕەوی حوکمڕانیدا، کوردستان پێویستی بە پێکهێنانی حکومەتێکی هاوسەنگ و بەرپرسیار هەیە کە بە یەکڕیزی و شەراکەت و خزمەتی دادپەروەرانە، قەرەبوی ناخۆشییەکانی رابردو بکاتەوە، تاوەکو هەرێمێکی پتەو و سەقامگیر دەرەقەتی ئەرک و ئەگەرەکانی داهاتوی عێراق و ناوچەکە بێت.

درود بۆ شکۆی شەهیدانی بەرگری لە پایتەختی کوردستان و گشت شەهیدانی رێگای رزگاری.

مەکتەبی سیاسی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×