وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌نزین به 450 دینار دابه‌ش بكه‌ن، پێویسته حكومه‌تی عێراق هاوشێوه‌ی ناوچه‌كانی خوارو ناوه‌ڕاست وڵات، هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به چوار دۆلار بداته پاڵاوگه‌كانی هه‌رێم و هه‌روه‌ها پشكی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ به‌كارهێنانی ناوخۆ بكاته 115 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت.
ئاوێنه: كه‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان وتی، پرسیاری ئێوه و زۆربه‌ی خه‌ڵكیشه بۆچی به‌نزین به 450 دینار له هه‌رێم دابه‌ش ناكرێت؟ "بە ڕاستی هەمو هەوڵەکانی ئێمە وەکو حکومەتی هەرێم هەر ئەمە بوە، واتە هیچ جیاوازییەک لە نێوان هاوڵاتییەک لە باشوری عێراق یان ناوەڕاست له‌گه‌ڵ هەرێمدا نەبێت."
وتیشی"بەڵام جیاوازییەکە لە چیدایە؟ وه‌زاره‌تی نه‌وتی حکومەتی فیدراڵی هەر بەرمیلێک نه‌وت به 5900 دینار دەداتە پاڵاوگەكان، واتە به کەمتر لە ٤ دۆلار. بەڵام لە هەمان کاتدا بۆ حکومەتی هەرێم بە 16 دۆلارە."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئێمه داواده‌كه‌ین تەنیا بە هەمان مامەڵە له‌گه‌ڵ ئێمه‌ش بكه‌ن و چۆن بە 4 دۆلار بۆ عێراقە، بەو نرخە بۆ ئێمەیش دابین بکرێت. ئەمە وەکو نرخ بەم ڕێگەیە چارەسەر دەکرێت."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، بەڵام تەنانەت ئەگەر بە 4 دۆلاریش بۆمان دابین بكه‌ن، ئەم 50 هەزار به‌رمیل نه‌وتە وەک بەرهەمهێنان به‌شی هەرێم ناکات. ئێمە پێشتریش وتبومان 115 هەزار به‌رمیل كه ئەمەش نزمترین ئاستی داواکاریی هەرێمە.
وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان جه‌ختیشی كردۆته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌نزین به 450 دینار دابین بكرێت له هه‌رێم، دەبێت بە هەمان نرخ کە عێراق خۆی مامەڵەی پێده‌كات کە 4 دۆلارە نه‌وت بۆ هه‌رێم دابین بكات له‌گه‌ڵ دابینكردنی 115 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه.
به‌قسه‌ی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان، له هه‌رێمی كوردستان دو ملیۆن و 900 هەزار ئۆتۆمبێلی تۆمارکراو هه‌ن، به 50 هەزار بەرمیل نه‌وت تەنیا ملیۆنێک و 750 هەزار لیتر به‌نزین بەرهەم دێت كه ئه‌وه‌ش به‌شی دو ملیۆن و 900 هەزار ئۆتۆمبێل ناکات.
ئه‌و وتیشی، ئه‌گه‌ر رێژه‌ی دانیشتوانی هه‌رێمیش هه‌ژمار بكرێت كه به‌پێی سەرژمێری 14%ی دانیشتوانی هه‌رێم پكێده‌هێنێت با 14%یش نەبێت با 12.67% بێت، ئێمه رازین کە 126 هەزار بەرمیل دابین بکرێت. یانیش لەسەر بنەمای پارێزگاکان، عێراق 15 پارێزگایە، یەک ملیۆن بەرمیل دەپاڵێوێت. ئەگەر ئێمە یەک ملیۆن دابەشی 15 پارێزگا بکەین، هەر پارێزگایەک 66 هەزار بەرمیلی به‌ردەکەوێت. پارێزگاکانی ئێمەش چوار پارێزگان، لەمه‌شدا دیسان دیارە کە مەغدورین.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له 20ی مانگ ئێمه نوسراوێکمان بۆ وەزارەتی نەوتی عێراق کرد، وتمان دەبێت ڕێژەکەی ئێمە راست بکرێتەوە. ئەوانیش دەستیان خۆش بێت داویانە بە ئەنجومەنی وەزیرانی خۆیان.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، لیژنەیەکی پەرلەمانی لە 22ی مانگ پێکهێنرا بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتە. ئەم لیژنەیە لە 26ی مانگ بانگهێشتی وەزارەتی نەوتی کرد و ئەوانیش وەک دەڵێن داتاکانی خۆیان پێشکەش کرد. لە 27ی مانگ كه پێنجشه‌ممه بو دیسان ئێمه وه‌كو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان تەواوی ئەم داتایانەی کە لەبەر دەستماندابو پێشکەشمان کرد. هیوادارم ڕاپۆرتەکانی ئەم لیژنه‌یه بۆ پەرلەمان بەرزبکرێنەوە تا بڕیارێکی دروستی لەسەر بدرێت.