بانكی ناوه‌ندی ئاستی خستنه‌ڕووی دۆلاری كه‌مكرده‌وه‌
  2024-01-15       432       

بانكی ناوه‌ندی عێراق بۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15ی كانوونی دووه‌می 2024، ئاستی خستنه‌ڕووی دۆلاری كه‌مكرده‌وه‌.

بانكی ناوه‌ندی بۆ ئه‌مڕۆ 206 ملیۆن و 303 هه‌زار و 771 دۆلاری خسته‌ بازاڕه‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌و بڕه‌ی خراوه‌ته‌ بازاڕه‌وه‌ 193 ملیۆن و 283 هه‌زار و 771 دۆلاری به‌شێوه‌ی نه‌قدی بووه‌.

هاوكات 13 ملیۆن و 20 هه‌زار دۆلاری به‌شێوه‌ی كاش بووه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 دۆلار به‌ 152 هه‌زار و 400 دیناری عێراقی بوو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×