ئەندامێکی لیژنەی دارایی واده‌ی‌ ناردنی 618 ملیار دینارەکە ئاشکرا دەکات
  2024-01-20       1028       


ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشبینیدەکات لەم ھەفتەیەدا 618 ملیار دینارەکە لەبەغدادەوە رەوانەی ھەرێم بکرێت و رۆژی سێشەممەش ھەمواری بودجە لەئەنجومەنی وەزیران پەسەند بکرێت.

ئاوێنه‌: د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووه‌، حکومەتی عێراق لە 20 بۆ 25 مانگ موچەی فەرمانبەران دابەشدەکات، چاوەڕواندەکرێت لەو ماوەیەشدا ئەو بڕە پارەیە رەوانەی ھەرێم بکرێت و موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمیش دابەشبکرێت.

لەبارەی پڕۆژەی ھەمواری یاسایی بودجەی عێراق، نەرمین مەعروف دەڵێت، تا ئێستا پڕۆژەکە لەئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر نەدراوە، چاوەڕواندەکرێت لەکۆبونەوەی رۆژی سێشەممە ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەی ھەموارەکە پەسەندبکات، دواتر بەنوسراوە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بکات بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.

رۆژی 14ی 1ی‌ 2024، ئەنجومەنی‌ وەزیرانی‌ عێراق بڕیاریدا بەپارەدارکردنی‌ هەرێمی‌ کوردستان بەبڕی 618 ملیارو 587 ملیۆن دینار بۆ موچەی مانگی کانونی دووەمی 2024.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×