مامۆستایانی ناڕازی دەنگۆی دروستكردنی لیست بۆ هەڵبژاردن رەتدەكەنەوە
  2024-01-30       806       

ئا: ئاوێنە

 

ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی دەنگۆی دروستكردنی لیست لەژێر ناوی "لیستی مامۆستایان و فەرمانبەران" بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رەتدەكاتەوەو دەشڵێت، ئەوە دواهەمین سیناریۆی دەسەڵاتە دژ بە خەباتی مامۆستایان.

 

ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی، لەرونكردنەوەیەكدا رایگەیاند "سەرباری فشارو هەڕەشەی جۆراوجۆر، بۆ کۆتایهێنان بە خەباتی ڕەواو شۆڕشی مامۆستایان بە هۆنینەوەی سیناریۆی جیاواز، دەسەڵاتی کوردی بەردەوام هەوڵیداوە درزو بۆشایی لەنێوان مامۆستایاندا بسازێنێ و ڕیزی مامۆستایان پەرت بکات."

ئەوەشی خستۆتەڕو"دواهەمین سیناریۆی دەسەڵات دژ بە خەباتی مامۆستایان، بڵاوکردنەوەی دەنگۆی دروستکردنی لیستە بۆ هەڵبژاردن بەناوی "لیستی مامۆستایان و فەرمانبەران"ەوە."

ئەنجومەنەكە وتوشیەتی"ئێمە لە ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی، ئەو دەنگۆ و هەواڵە بەتەواوی ڕەتدەکەینەوەو بە هەمو لایەکی ڕادەگەیەنین کە ئەوە هەواڵێکی چەواشەکارانەو سیناریۆیەکی ناشیرینە دژ بە خەبات و داوا ڕەواکانی مامۆستایان."

ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی جەختیشی كردۆتەوە"هەر کەس و گروپێک بەناوی مامۆستایانەوە لیست بۆ هەڵبژاردن دروست بکەن، ئەوە لێدانی ڕاستەوخۆیە لە خەبات و شۆڕشی سپی مامۆستایان و ئێمە دژی دەوەستینەوە."

 

دەقی رونكردنەوەكە:

رونکردنەوەیەکی بەپەلە لە ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازییەوە سەبارەت بەدەنگۆی دروستکردنی لیست بۆ هەڵبژاردن!

مامۆستایان کە ئێستا ڕابەرایەتی ناڕەزایەتییەکانی کۆمەڵگەو شەقامی کوردی دەکەن، خەبات و شۆڕشە سپییەکەیان بوەتە جێگەی تێڕامانی هەموان و هەراسانکردنی دەسەڵات و هەم بونەتە جێی ئومێدو متمانەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

سەرباری فشارو هەڕەشەی جۆراوجۆر، بۆ کۆتایهێنان بە خەباتی ڕەواو شۆڕشی مامۆستایان بە هۆنینەوەی سیناریۆی جیاواز، دەسەڵاتی کوردی بەردەوام هەوڵیداوە درزو بۆشایی لەنێوان مامۆستایاندا بسازێنێ و ڕیزی مامۆستایان پەرت بکات.

دواهەمین سیناریۆی دەسەڵات دژ بە خەباتی مامۆستایان، بڵاوکردنەوەی دەنگۆی دروستکردنی لیستە بۆ هەڵبژاردن بەناوی "لیستی مامۆستایان و فەرمانبەران"ەوە.

ئێمە لە ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی، ئەو دەنگۆ و هەواڵە بەتەواوی ڕەتدەکەینەوەو بە هەمو لایەکی ڕادەگەیەنین کە ئەوە هەواڵێکی چەواشەکارانەو سیناریۆیەکی ناشیرینە دژ بە خەبات و داوا ڕەواکانی مامۆستایان.

هاوکات، ئەوەش ڕادەگەیەنین کە هەر کەس و گروپێک بەناوی مامۆستایانەوە لیست بۆ هەڵبژاردن دروست بکەن، ئەوە لێدانی ڕاستەوخۆیە لە خەبات و شۆڕشی سپی مامۆستایان و ئێمە دژی دەوەستینەوە.

ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی

30/1/2024

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×