2019-01-22   4671     
ئا: هاوكار حسێن
هه‌ریه‌ك له‌مه‌سعود بارزانی‌و جه‌لال تاڵه‌بانی ره‌تیده‌كه‌نه‌وه ئه‌وان پشتیوانیان له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی په‌كه‌كه كردبێت بۆ سه‌ر سوپای توركیا، به‌وته‌ی تاڵه‌بانیش، بارزانی نه‌ك هاوكاریی په‌كه‌كه‌ی نه‌كردوه به‌ڵكو "له‌توركه‌كان زیاتر رقی له‌په‌كه‌كه‌یه". هاوكات پۆلێنی په‌كه‌كه‌ش ده‌كات به‌سه‌ر دو باڵی ئاشتیخواز‌و شه‌ڕخوازدا.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نهێنی ویكیلیكس، كه ئاوێنه ده‌قه‌كه‌ی كردوه به‌كوردی، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی نێوان جه‌لال تاڵه‌بانی كه ئه‌وكات سه‌رۆكی عێراق بوه‌و به‌رپرسانی ئه‌مریكی له‌عێراق، تاڵه‌بانی دێته‌سه‌ر باسی په‌كه‌كه‌و ده‌ڵێت، "له‌ڕاستیدا دو لایه‌نی په‌كه‌كه له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن. یه‌كێكیان پابه‌ندن به‌كرده‌وه‌ی تیرۆریستیه‌وه له‌توركیا. لایه‌نی دوه‌م به‌رده‌وام له‌گه‌شه‌دان، به‌ڵام ئه‌ندامه‌كانیان ده‌خوازن به‌ئارامی بژین له‌مۆڵگه‌كانیاندا له‌عێراق تا ئه‌وكاته‌ی حكومه‌تی عێراق مافی په‌نابه‌ریان پێده‌به‌خشێت".
له‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا كه مێژوه‌كه‌ی بۆ ساڵی 2005 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و له‌لایه‌ن دیپلۆماتكاره ئه‌مریكیه‌كانه‌وه نوسراوه، سه‌باره‌ت به‌پشتیوانیكردنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ په‌كه‌كه، تاڵه‌بانی ره‌تیكرده‌وه ئه‌و په‌یوه‌ندییه هه‌بێت، به‌ڵام نیگه‌رانی ده‌ربڕی له‌وه‌ی كه توركه‌كان تۆڵه‌ی خۆیان بكه‌نه‌وه. هاوكات ئه‌مریكیه‌كان سه‌رسوڕمانی خۆیان نیشانداوه له‌هه‌ڵوێستی تاڵه‌بانی‌و ده‌ڵێن "به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر تاڵه‌بانی باسی له‌وه كرد كه تۆڵه‌كردنه‌وه مافی خۆیانه".
هه‌روه‌ها تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه مه‌سعود بارزانی "له‌توركه‌كان زیاتر رقی له‌په‌كه‌كه‌یه" به‌هۆی ئه‌و زیانه‌ی كه ئه‌وان به‌كوردانی هه‌رێمی كوردستانیان گه‌یاندوه.
له‌لایه‌ن خۆیشیه‌وه بارزانی باسی له‌وه كردوه كه ئه‌و هیچ زانیارییه‌كی نیه له‌باره‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌وه‌و "پارتی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌په‌كه‌كه‌وه نیه". وتیشی كه "ئه‌وان ركابه‌ری ئایدۆلۆژی‌و سیاسیی یه‌كترن".
ده‌قی به‌ڵگه‌نامه‌كه:
ئای دی: 05BAGHDAD3039_a
بابه‌ت: تاڵه‌بانی‌و بارزانی ره‌تیده‌كه‌نه‌وه كه پارتی پشتیوانی كرده‌وه‌كانی په‌كه‌كه بكات
سه‌رچاوه: باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا
به‌روار: 21ی ته‌مموزی 2005
پۆلێن: نهێنی
پوخته:
رۆژی 19ی ته‌مموزی 2005، باڵیۆزی ئه‌مریكا ئه‌و راپۆرته‌ی له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی عێراق تاووتوێكرد كه په‌كه‌كه پلانڕێژیی ده‌كات بۆ ئۆپه‌راسیۆنێك له‌باكوری عێراق. تاڵه‌بانی پێیوابو كه له‌ڕاستیدا دو لایه‌نی په‌كه‌كه له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن. ئه‌و وتی، یه‌كێكیان پابه‌ندن به‌كرده‌وه‌ی تیرۆریستیه‌وه له‌توركیا. ئه‌م گروپه ئه‌ندامانی په‌كه‌كه‌یان ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كردوه‌و وادیاره رێخۆشكه‌ریی بۆ ئۆپه‌راسیۆنێك ده‌كه‌ن.
به‌وته‌ی تاڵه‌بانی، لایه‌نی دوه‌م به‌رده‌وام له‌گه‌شه‌دان، به‌ڵام ئه‌ندامه‌كانیان ده‌خوازن به‌ئارامی بژین له‌مۆڵگه‌كانیاندا له‌عێراق تا ئه‌وكاته‌ی حكومه‌تی عێراق مافی په‌نابه‌ریان پێده‌به‌خشێت. باڵیۆز ئاماژه‌ی به‌نیگه‌رانیه‌كانی توركیا كرد سه‌باره‌ت به‌پشتیوانیكردنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ په‌كه‌كه له‌روی یارمه‌تیدانیان‌و كارئاسانیكردن بۆیان. تاڵه‌بانی ره‌تیكرده‌وه ئه‌و په‌یوه‌ندییه هه‌بێت، به‌ڵام نیگه‌رانی ده‌ربڕی له‌وه‌ی كه توركه‌كان تۆڵه‌ی خۆیان بكه‌نه‌وه. به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر تاڵه‌بانی باسی له‌وه كرد كه "ئه‌وه‌ش مافی خۆیانه". هه‌روه‌ها تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه مه‌سعود بارزانی "له‌توركه‌كان زیاتر رقی له‌په‌كه‌كه‌یه" به‌هۆی ئه‌و زیانه‌ی كه ئه‌وان به‌كوردانی هه‌رێمی كوردستانیان گه‌یاندوه.
تاڵه‌بانی وتیشی، په‌كه‌كه داوای كردبو كه میوانداریی كۆبونه‌وه‌یه‌ك بكات له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كاتی عێراقی‌و ئه‌مریكا. ئه‌و باسی له‌وه كرد كه راشكاوانه ئه‌و پێشنیاره‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه.
رۆژی 21ی ته‌مموز، باڵیۆز به‌هه‌مانشێوه مه‌سه‌له‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی په‌كه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، مه‌سعود بارزانی باسكرد‌و هانی بارزانی دا كه یارمه‌تی په‌كه‌كه نه‌دات.
بارزانی له‌وه‌ڵامدا وتی كه ئه‌و هیچ زانیارییه‌كی نیه له‌باره‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌وه. وێڕای ئه‌وه‌ش، پارتی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌په‌كه‌كه‌وه نیه. وتیشی كه ئه‌وان ركابه‌ری ئایدۆلۆژی‌و سیاسیی یه‌كترن. بارزانی باسی له‌وه‌ش كرد كه سوپای توركیا پێویسته له‌وه تێبگه‌ن كه ناتوانرێت كێشه‌ی كورد له‌توركیا به‌رێگه‌ی سه‌ربازیی چاره‌سه‌ربكرێت. وتیشی، گروپی چه‌كداریی په‌كه‌كه له‌ناوچه‌كانی دیاربه‌كرو بینگۆل‌و ئه‌سته‌نبوڵ‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ش ئاماده‌ییان هه‌یه. بارزانی درێژه‌ی به‌وته‌كانی دا كه توركیا ره‌تیده‌كاته‌وه دان بنێت به‌و حه‌قیقه‌ته‌دا. له‌راستیدا به‌ده‌ر له‌رێگه‌دان به‌گۆرانی‌و كتێب به‌زمانی كوردی، توركه‌كان دانیان به‌كورددا نه‌ناوه وه‌ك گروپێكی ئیتنی. له‌جیاتی ئه‌وه، توركیا ئاماده‌كاریی بۆئه‌وه ده‌كات كه كوردستانی عێراق، به‌تایبه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌رزه‌نشت بكات له‌به‌رامبه‌ر كێشه‌كانی كوردی توركیا.