ژمارەی لیست و بەربژێرەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
  2024-04-08     
هەڵمەتی هەڵبژاردن لەساڵی ٢٠١٨

ئا: ئاوێنە

 

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تیروپشک بۆ ژمارەی بەربژێرو لیستەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات، ئەمە لەکاتێکدایە پارتی بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کردووە، کەوا بڕیارە لە١٠ی حوزەیرانی داهاتوودا ئەنجام بدرێت.

 

ماوەی ٦ سالە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکراوەو ماوەی ١٠ ساڵیشە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی کوردستان ئەنجام نەدراوە، ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەی ٣٣ ساڵی رابردوودا ٥ جار هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدراوە، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێ کە دەسەڵاتی یاسادانان لەهەرێمدا پەراوێزخراوەو پابەند نەبوون بەوادەیەکی دیاریکراوەوە بۆ هەڵبژاردن وایکردووە کە دادگای بالای فیدرالی عێراق درێژکردنەوەی ماوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە"نادەستوری‌" لەقەڵەم بدات‌و ماوەی نزیکەی ساڵێکە هەرێمی کوردستان بەبێ بوونی ئەنجومەنی یاسادانان دەڕوات بەڕێوەو حکومەتی هەرێمی کوردستانیش حکومەتێکی کاربەڕێکەرە.

 

پارتى پێشتر زیاتر لەهەموو لایەنەکان پێداگرییان لەسەر پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکرد، بەڵام لەدوای بڕیارەکەی دەدگای فیدرالی سەبارەت بە"نادەستوری"ی ١١ی کورسی کۆتای پێکهاتەکان کە بڕیارێکی تەواو دژ بە بەرژەوەندی پارتییە، هەروەها کردنی هەرێمی کوردستان بە٤ بازنەی هەڵبژاردن‌و سەرپەرشتی کردنی پرۆسەی هەڵبژاردن‌ لەلایەن کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراقەوە، پارتى پاشەکشەى لەهەڵبژاردن کردو رایگەیاند بەشداری لەهەڵبژاردنێکدا ناکات کە لەلایەن وڵاتی دیکەوە دیزاین کرابێت.

 

لەهەڵبژاردنی ئەمجارەدا چەند لیست‌و هاوپەیمانییەکی نوێ رکەبەریی دەکن بۆ بەدەستهێنانی کورسییەکانی پەرلەمان.

 

بە گوێرەى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق 96 لیست بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون و 10 پارت و دوو هاوپەیمانى و 587 بەربژێرى سەربەخۆ ناویان بۆ بەشداریى هەڵبژاردنەکان تۆمارکردووە.

تائێستا ئەنجامەکان بەمشێوەیەن:
 
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ژماره‌ 129ی پێدرا

به‌ره‌ی گه‌لی لاهور شێخ جه‌نگی ژماره‌ 169ی پێدرا 

ره‌وتی هه‌ڵوێست به‌ سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ژماره‌ 161ی پێدرا

بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان  ژماره‌ی 123ی پێدرا

نه‌وه‌ی نوێ ژماره‌ 157ی پێدرا

به‌ره‌ی توركمانی عێراقی ژماره‌ 149ی پێدرا

هاوپه‌یمانی نیشتیمانی ژماره‌  162

هاوپه‌په‌یمانی سه‌رده‌م ژماره‌ 164ی پێدرا

هاوپه‌یمانی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ 133ی پێدرا

یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان ژماره‌ 148ی پێدرا

بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ژماره‌ 114ی پێدرا

كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان ژماره‌ 147ی پێدرا

 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×