سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی بڵاوى کردەوە، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و کاسبکاران و دووکاندارەکانی ناو بازاڕ دەکەینەوە، کە شەقامی (ژێر پردەکە) بەهۆى کارکردن تێیدا بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بەربەست دەکرێت، دەشڵێن، داوا لە دووکان و خاوەن گەنجینەکانی ئەو شەقامە دەکەین کارى گواستنەوە و هێنانی کاڵاکانیان لە پێنجشەممە و هەینى ئەنجام بدەن.
سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوى کردەوە، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و کاسبکاران و دووکاندارەکانی ناو بازاڕ دەکەینەوە، کە شەقامی (ژێر پردەکە) بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بەربەست دەکرێت.
دەشڵێن، بەربەستکردنى ئەو شەقامە بە مەبەستی کارکردن و چاککردنی بەشێک لە قیری تێکچوی شەقامی (مەحوی) دەبێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ڕۆژى شەممە ڕێککەوتى ١١-٥-٢٠٢٤ شەقامەکە لەبەردەم مزگەوتی گەورە تا شەقامی سەیوان (نزیک بازاڕی دۆلارەکە) دادەخرێت.
لە کۆتایدا هاتووە، ئاگاداری سەرجەم خاوەن دوکان و خاوەن گەنجینەکانی ئەو شەقامە دەکەین، کە هەرکارێکی گواستنەوە و هێنانی کاڵایان هەیە لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینى ئەنجامی بدەن.
