هێزە چەکدارەکانی ئێران دوو کۆڵبەری کورد بە سەختی ئەشکەنجە دەدەن
  2024-06-11       160       

ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز بڵاوی کردەوە، شەوی ڕابردوو لە بەرزاییەکانی تەتەی هەورامان هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆسەیان بۆ دوو کۆڵبەری کورد داناوە و لە کاتێکدا هیچیان نەگواستوەتەوە و بە سەختی ئەشکەنجەیان داون و بریندارکراون، دەشڵێن، تەنیا دەزانرێت یەک لەو کۆڵبەرانە خەڵکى ناوچەی کۆماسی مەریوانە.

ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز سەبارەت بە ئەشکەنجەدانی دوو کۆڵبەری کورد بەسەختی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە بەم شێوەیە زانیاری دەخاتە ڕوو.

ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز بڵاوی کردەوە، شەوی ڕابردوو لە بەرزاییەکانی تەتەی هەورامان هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆسەیان بۆ دوو کۆڵبەری کورد داناوە و لە کاتێکدا هیچیان نەگواستووەتەوە و بە سەختی ئەشکەنجەیان داون و بریندارکراون.

دەشڵێن، تەنیا دەزانرێت یەک لەو کۆڵبەرانە ناوى شادمان پایایە و خەڵکى گوندى هەڵوێزاوای ناوچەی کۆماسی مەریوانە.

جێگای ئاماژەیە، هەر بەپێی ئامارێکی ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز تا ئێستا لە ناوچەی سنووری تەتەی هەورامان ٢٠٠ کۆڵبەر کەوتوونەتە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە و ئەشکەنجەدراون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×