ئەم راپۆرتە لەژمارە ٢٦٩ی رۆژنامەی ئاوێنە لە٥-٤-٢٠١١ بڵاوکراوەتەوە
له‌سه‌كۆ به‌رزه‌كه‌ی سه‌رای ئازادی‌دا كه له‌شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنێكی گه‌وره‌ی به‌رده‌م خۆپیشانده‌ران ده‌چێت، كه‌سێك له‌هه‌مووان زیاتر ده‌ردەكه‌وێت، ئه‌و گه‌نجه ده‌م هه‌راش‌و هه‌تاو بردووه كه بێژه‌ری به‌رنامه راسته‌وخۆكانی سه‌كۆی ئازاده، به‌م رۆژگاره له‌جوڵه‌و له‌شیعر خوێندنه‌وه‌و له‌قسه‌كردن ناكه‌وێ: ئیسماعیل.
ئێوه سه‌ربه‌رزن وه‌ك داری خله
خۆڕاگریتان مه‌دالیای مله
ئه‌م دێڕه شیعره، كه وه‌ختی خۆی له‌ڕۆژگاری ئه‌نفالدا پێشمه‌رگه‌یه‌كی پارتیزان وتویه‌تی، ئێستا رۆژانه (ئیسماعیل عه‌بدوڵا) به‌گوڕ‌و حه‌ماسێكی سه‌رنجڕاكێشه‌وه له‌سه‌رای ئازادی دووباره‌و سێباره‌ی ده‌كاته‌وه‌و هه‌رچی زیاتر وره‌ی خۆپیشانده‌رانی پێ به‌رزتر ده‌كاته‌وه.
ئه‌م دێڕه شیعره به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك وتراوه‌و وتراوه‌ته‌وه كه ئیتر زۆربه‌ی خۆپیشانده‌ران له‌به‌ریانه‌و هه‌ر له‌گه‌ڵ وتنی‌دا به‌یه‌كده‌نگ له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ ئیسماعیلدا ده‌یڵێنه‌وه.
ئیسماعیل ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌و له17ی شوباته‌وه به‌رده‌وام له‌سه‌رای ئازادییه، ئەو وتی "ئێمه چه‌ند براده‌رێك بووین دوای كاره‌ساتی 17ی شوبات، مایكێكی بچوكمان كڕی‌و له‌سه‌ر به‌ردێك راده‌وه‌ستاین‌و وتار‌و دروشممان ده‌خوێنده‌وه".
پاشان په‌نجه به‌ره‌و به‌رده‌كه راده‌كێشێ‌و ده‌ڵێت "ئالێره‌وه ده‌ستمان پێكرد".
ئیسماعیل كه ماوه‌ی 39 رۆژه مایكه‌كه‌ی پێیه، ئه‌و ره‌خنانه ره‌تده‌كاته‌وه مایكه‌كه‌ی بۆ لایه‌نێكی دیاریكراو كۆنتڕۆڵ كردبێت، هه‌رچه‌نده ئیسماعیل ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه كه ئینتیمای سیاسی هه‌یه‌و شانازی به‌وه‌شه‌وه ده‌كات كه كاری سیاسی بۆ گۆڕان كردبێت، به‌ڵام جەغت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كاتێك دێته سه‌رای ئازادی، هیچ ئینتیمایه‌كی سیاسی بۆ هیچ لایه‌نێك نامێنێت، ئەو وتی "من له‌خزمه‌تی خه‌ڵكدام، هه‌موو هاوڵاتییه‌كی كوردستان ئاگادار ده‌كه‌م كه دێمه سه‌رای ئازادی هاوڵاتییه‌كی سه‌رای ئازادیم، مایكم داگیر نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌خزمه‌تی لایه‌نێكی سیاسی‌دا بێت. ئه‌م مایكه به‌ده‌ست هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان‌و لایه‌نه سیاسیه‌كانه‌وه‌یه، بۆ ئه‌وه كۆنتڕۆڵ كراوه كه توندوتیژی نه‌مێنی".
رۆژانه ئیسماعیل له‌كاتژمێر 12ه‌وه تا 6:30ی ئێوارە، له‌سه‌رای ئازادی ئاماده‌یه، ئه‌گه‌رچی ئه‌رك‌و كارێكی زۆری له‌سه‌ره‌و به‌رده‌وام له‌سه‌ر سه‌كۆكه‌و پشته‌وه‌ی ئه‌م سه‌كۆیه‌وه دێت‌و ده‌چێ‌و وتار‌و شیعر‌و دروشمی حه‌ماسی بۆ خۆپیشانده‌ران ده‌خوێنێته‌وه‌و هه‌ر كه ده‌رفه‌تێكیشی بۆ ده‌ڕه‌خسێ جگه‌ره‌یه‌ك داده‌گیرسێنێ‌و مۆبایله‌كه به‌گوێچكه‌وه‌یه‌تی، به‌ڵام به‌گوڕ‌و تینێكی ئاشكراوه ده‌ڵێت "من هیچ كاتێك هه‌ست به‌ماندوێتی ناكه‌م، هه‌موو رۆژێك كه دێم، وا هه‌ست ده‌كه‌م یه‌كه‌م رۆژه لێره‌م، هه‌میشه من ئاماده‌م ئه‌م رێگه‌یه به‌رنه‌ده‌م تا ماف‌و داواكانمان دێته‌دی".
ئیسماعیل كه ته‌مه‌نی 28 ساڵه‌و له‌سلێمانی دایكبووه‌و تا پۆلی سێی ناوه‌ندی خوێندووه، به‌لای زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خۆپیشانده‌رانه‌وه توانایه‌كی سه‌رنجڕاكێشی هه‌یه له‌ئیداره‌كردنی مایكی ئازاد‌و خوێندنه‌وه‌ی شیعر‌و دروشم‌و وتاره‌كاندا‌و گه‌ر رۆژێك نه‌یه‌ت بۆ سەرای ئازادی، ئه‌وا سه‌كۆكه بێ ئه‌وی پێوه دیاره.
ره‌نگه به‌شێكی ئه‌م توانای قسه‌كردنه بێ پسانه‌وه‌یه‌ی ئه‌م گه‌نجه ئه‌سمه‌رو ساده پۆشه، بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه باوباپیرانی له‌دایكه‌وه خه‌ڵكی میسرن، ئەو وتی "دایكم خه‌ڵكی شاری تانتای وڵاتی میسره، باوكم كه خه‌ڵكی سلێمانییه، وه‌ختی خۆی له‌كۆتایی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا كاتێك چووه له‌میسر ئیشی كردووه، ئه‌وی ناسیوه‌و ساڵی 1981 هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ كردووه‌و له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناویه‌تییه‌وه بۆ سلێمانی. ئێستا دایكم خۆی به‌هاوڵاتییه‌كی كوردستان ده‌زانێ‌و زۆر هانمده‌دات بۆ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خۆپیشاندان".
ئیسماعیل له‌كاتێكدا كه ئاماژه به‌وه ده‌كات دوای گه‌ڕانه‌وه‌شی له‌سه‌رای ئازادییه‌وه بۆ ماڵه‌وه له‌سه‌ر هێڵی ئینته‌رنێت‌و فه‌یسبووك خه‌ریكی دابه‌زاندنی وتاره‌كانی سه‌كۆی ئازاده، باس له‌مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م كاره‌ی ده‌كا‌و ده‌ڵێت "له‌ڕۆژانی سه‌ره‌تای هاتنه ئه‌م گۆڕه‌پانه‌وه تا ئێستا به‌رده‌وام به‌مۆبایل هه‌ڕه‌شه‌م لێده‌كرێ، نزیكه‌ی 100 مه‌سیج له‌مۆبایله‌كه‌مدایه كه داوام لێده‌كه‌ن سه‌كۆكه چۆڵ بكه‌م، به‌رپرسێكی سیاسی ته‌له‌فۆنی بۆ كردم‌و وتی ته‌نها سه‌كۆكه چۆڵ بكه، ئێمه ئاماده‌ین شوقه‌یه‌كت بۆ بكڕین، به‌ڵام من لێره‌وه به‌و كه‌سانه ده‌ڵێم كه ئێوه زۆر له‌وه بچوكترن هیچ كاتێك بتوانن وره‌ی من كه‌م بكه‌نه‌وه".