"ئاماری منداڵبون لەكوردستان لەناو ژنانی خوار 18 ساڵ لەزیادبوندایە"
  2024-09-10     

ئا: ئاوێنە

 

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵبونی سلێمانی ڕایگەیاند، زۆر دژی هەمواركردنەوە یاسای باری كەسێتین چونكه‌ كچێك كە نۆ ساڵانە ڕەنگە ئامادەبێت بۆ هاوسەرگیری بەڵام ئامادەنیە بۆ دوگیانبون و ده‌شڵێت، "ئەو ژنانەی كە لە خوار 18 ساڵ دوگیان بونە، زۆربەیان منداڵەكانیان لەباردەچن یاخو منداڵه‌كەیان بە ناكامی لەدایكدەبن".

 

: د.شلێر فایەق، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵبونی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "كچێك كە نۆ ساڵانە ڕەنگە ئامادەبێت بۆ هاوسەرگیری بەڵام ئامادەنیە بۆ دوگیانبون، ئەوان منداڵن و هێشتا لەڕوی جەستەیەوە ئامادەنین، بەدوگیان بونیان دوچاری زۆرێك لە كێشە تەندروستیەكان دەبنەوە".

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو كەسانە  لەدوای منداڵبون دوچاری زۆرێك لە نەخۆشیەكانی وەك خەمۆكی دەبنەوە، بۆیە گونجاوترین كات بۆ منداڵبون لەنێوان تەمەنی 20 بۆ 30 ساڵاندایە.

د.شلێر فایەق باسی لەوەشكرد، "ئێمە زۆر دژی هەمواركردنەوە یاسای باری كەسێتین و ئەگەر ئەو یاسایە هەموار بكرێتەوە، كاریگەری زۆر لەسەر كاری بەشە تەندروستیەكان دەكات".

ئەوەشی خستەڕو، لەساڵی 2016 و لەدوای هاتنی داعش و قەیرانی داراییەوە ئاماری منداڵبون لە هەرێمی كوردستان و لەناو ژنانی خوار 18 ساڵ لە زیادبوندایە و نیوەی ئەو نەشتەرگەریانەی كە لە نەخۆشخانەكان ئەنجامدەدرێن، ئەو ژنانەن كە پێش 18 ساڵی دوگیان بونە. 

د.شلێر فایەق ڕونیكردەوە، منداڵبون لەناو ژنانی خوار 18 ساڵ زیاتر لەناو ئەو كەسانەدایە كە عەرەبن و ئاوارەی هەرێمی كوردستان بونە، لەناو كوردیشدا خەریكە دەبێتە دیاردە، ئەو ژنانەی كە لە خوار 18 ساڵ دوگیان بونە، زۆربەی منداڵەكانیان لەباردەچن یاخو منداڵه‌كەیان بە ناكامی لەدایك دەبن.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×