ئەندامێكی لیژنەی دارایی: دەبێت چارەسەری كێشەی دواكەوتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بكرێت
  2024-09-20       313       

پەرلەمانتارێكی كورد لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند، هەفتەی داهاتو لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەولێر دەکات و دەشڵێت، دەبێت چارەسەری كێشەی دواكەوتنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم بكرێت.

ئاوێنە: نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی لە لێدوانێكدا رایگەیاند، هەفتەی داهاتو لیژنەی دارایی عێراق سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێم کۆدەبێتەوە.

سەبارەت بە ئامانجی سەردانەكە باسی له‌وه‌كرد: "بەمەبەستی پشتیوانی كردنی لیژنەی داراییە لەو رێككەوتنەی لە چەند ڕۆژی ڕابردو لەنێوان عێراق و كوردستان كراوە لەبارەی موچە و بودجە و داهاتەكان".

ئاماژەی بەوەشدا، ئەوەی جێی نیگەرانییە تا ئێستا دواكەوتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە، دەبێت چارەسەر بۆ ئەمەش بدۆزرێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×