شاندێکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کورتهێنانەی لەموچەی مانگی 9دا هەیە لەبەغدایە، سەرچاوەیەکیش لەوەزارەتی دارایی هەرێم ده‌ڵێت، دوای چارەسەرکردنی کورتهێنانەکە دەستبەدابەشکردنی موچە دەکرێت.
ئاوێنه: میدیای پارتی بڵاویكردۆته‌وه، لیژنەیەکی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەغدان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کورتهێنانەی کە بۆ موچەی مانگی ئەیلول دروستبووە.
ئەو سەرچاوەیە وتی، "بەئەگەری زۆر کێشەی کورتهێنانەکە چارەسەر دەبێت." لەبارەی دابەشکردنی موچەش ئەو سەرچاوەیە ده‌ڵێت، "هەر لەم هەفتەیە موچە دابەشدەکرێت".
هه‌رچه‌نده له‌ناوه‌ڕاستی مانگی 10 -ئۆكتۆبه‌ر- نزیكده‌بینه‌وه، به‌ڵام تائێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی مانگی 9ی دابه‌شنه‌كرووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق نزیكه‌ی ترلیۆنێک دیناری بۆ موچەی مانگی 9ی موچەخۆرانی هەرێم ناردووە.