ئا: ئاوێنە
ململانێی هەڵبژاردن‌و سەرگەرمی خەڵکی کوردستان بەئەنجامی دەنگدانەوە، سەرنجی لەسەر کۆچی دوایی هەورامییەک دوورخستەوە کە بەداڕێژەری سیاسەتی سامانی ژێر زەوی حکومەتی هەرێم‌و پاشای نەوت دادەنرێت.
ئاشتی هەورامی، ساتەوەختێکی باشی هەڵبژارد بۆ مردن، کە هەموو سەرنجەکان لەم دەمەو پایزەدا روەو هەراو زەنای هەڵبژاردن‌و ئەو ئەنجامانەن بۆ زۆرێک جێی دڵخۆشی‌و بۆ بەشێکی دیکەش مایەی نیگەرانییە.
ساڵی ٢٠٠٦، کە کۆتایی بەدوو ئیدارەیی لەکوردستاندا هات‌و حکومەتی هەرێم یەکیگرتەوە، وەزارەتێک کە دواتر بووە "شای وەزارەتەکان"، پێویستی بەکەسێکی شارەزای بواری وزە بوو، بەڕێوەی ببات، ئەم جۆرە پسپۆڕییە لەوکاتەدا لەکوردستاندا دەگمەن بوو، نێچیرڤان بارزانی کە ئەرکی پێکهێنانی حکومەتی یەکگرتووی پێ‌سپێردرا بوو، سه‌وداسه‌ری دۆزینه‌وه‌ی كه‌سێكی شارەزاو متمانه‌پێكراو بوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی سامانی ژێرزه‌وی كوردستانی پێبسپێرێت، ئەوکات د.بەرهەم ساڵح کە لەبەغدا جێگری سەرۆکی حکومەتی عێراق دەبێت، پێشنیارێکی کەسێکی بۆ دەکات لەبەریتانیا دەژی‌و لەنزیکەوە دەیناسێ‌و نەک هەر لەڕووی زانستییەوە شارەزای بواری وزەو سامانی ژێر زەوییە، بەڵکو ساڵانێکیشە کۆمپانیای تایبەت بەم بوارەی هەیە، ئەویش "عەبدوڵا عەبدولرەحمان"ە، کە دواتر بە"د.ئاشتی هەورامی" دەناسرێت‌و دەبێتە یەکەم وەزیری نەوت‌و گرنگترین‌و دیارترین وەزیری حکومەتی هەرێم.
ئاشتی هەورامی کێ بوو؟
ئاشتی هه‌ورامی ساڵی ١٩٤٨ له‌سلێمانی له‌دایكبوه، پاش ئه‌وه‌ی له‌ساڵی ١٩٧١ به‌كالۆریۆس له‌ئه‌ندازه‌ی نه‌وت له‌زانكۆی به‌غدا وه‌رده‌گرێت‌و ماوه‌یه‌ك له‌كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی عێراقی له‌به‌سره كارده‌كات، روده‌كاته به‌ریتانیا‌و له‌وێ په‌ره به‌پسپۆڕییه‌كه‌ی ده‌دات تا له‌ساڵی ١٩٨١ دكتۆرای له‌ئه‌ندازه‌ی یه‌ده‌گی نه‌وت له‌سكۆتله‌ندا وه‌رگرتوه. تاساڵی ٢٠٠٦ له‌وێ ماوه‌ته‌وه‌و وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیایه‌كی به‌ناوبانگ كاریكردوه، ئیدی خانه‌نشین ده‌كرێت‌و له‌سه‌ر پێشنیاری به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك وه‌زیرێكی كابینه‌ی پێنجه‌م دێته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ئاشتی هەورامی هەر لەگەڵ دەست بەکاربوونیدا بەهۆی قاڵبوونی لەبوارەکەی‌و زیرەکییەوە، سەرنجی هەموو لایەک رادەکێشێت، کە لەقسەکردندا به‌جۆرێك دە‌چووە ناو ورده‌كارییه‌وه، كه‌سانی ئاسایی لێی تێنەدەگەیشتن‌و زۆرجار وته‌كانی بۆ به‌رپرسان‌و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی خۆیشی ئاڵۆز بوون‌و هه‌ندێك له‌كه‌سه نزیكه‌كانی بە"زمانی جنۆكه" ناویان بردووە.
ئه‌و خۆیشی هه‌ستی به‌مه كرد بوو، بۆیه هه‌میشه له‌كۆڕو كۆبونه‌وه‌كاندا به‌شانازییه‌وه باسی توانا‌و شارەزایی خۆی دەکرد. بەتایبەتی کە بانگهێشتی په‌رله‌مان كرا بۆ رونكردنه‌وه له‌سه‌ر قه‌یرانی كه‌می سوته‌مه‌نی، وتی "نامه‌وێت فه‌خر بكه‌م، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌هاتمایه‌وه باوه‌ڕناكه‌م كه‌س بیزانیایه ماده‌ی خامی نه‌وت چییه".
ئاشتی هه‌ورامی کە خاوه‌نی سێ منداڵه، تاكه وه‌زیر بوو له‌هه‌رێمی كوردستان كه چوار كابینه‌ی حكومه‌ت گۆڕاو ئه‌و هەر له‌جێگه‌ی خۆی بوو. هۆكاری ئه‌مه‌ش ئه‌و پشتیوانییه به‌هێزه بوو كه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی بارزانی‌و خودی نێچیرڤان بارزانیه‌وه لێیده‌كرا، ته‌نانه‌ت به‌رپرسانی ئه‌مریكاش له‌عێراق ئه‌مه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتوه، كاتێك له‌یه‌كێك له‌به‌ڵگه‌نامه‌كانی ویكیلیكس باسیان له‌وه كردوه ئه‌و كاته‌ی به‌رهه‌م ساڵح دەبێتە سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان له‌ساڵی ٢٠٠٩، ویستویه‌تی هه‌ورامی بگۆڕێت، به‌ڵام "له‌ژێر فشاری خودی نێچیرڤاندا نه‌یتوانیوه ئه‌و كاره بكات‌و ناچاركراوه دایبنێته‌وه." هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە كه بارزانیه‌كان، ئاشتی هه‌ورامییان وه‌ك كلیلی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و خه‌زێنه ده‌وڵه‌مه‌نده سه‌یر کردووە كه له‌كورترین ماوه‌دا، زۆرترین پاره‌ی مۆڵی بۆ ده‌ستخستوون‌و له‌بنه‌ڕه‌تیشدا هه‌ر نێچیرڤان بارزانی خۆی سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی نه‌وتی كردووە، چونكه پارتی وه‌كو حزب چاره‌نوسی خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه ئه‌و پرۆسه‌یه له‌ژێر ده‌ستی خۆیدا بێت‌و دركی به‌گرنگی ئه‌م وه‌زاره‌ته كردوه، بۆیه له‌كابینه‌كانی رابردووش تا ئێستا، هیچ هێزێكی سیاسیی نه‌ك داوای ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ی نه‌كرد، به‌ڵكو پێشتر له‌لای خۆیان له‌وه دڵنیاببونه‌وه كه ئه‌م وه‌زاره‌ته مۆڵكی پارتیه‌و قابیلی دانوستانیش نیه.
بەدرێژایی ئەو ١٤ ساڵەی وەزیر بووە، بەشێك له‌چاودێران‌و په‌رله‌مانتاران پێیانوابووە ئاشتی هەورامی (سه‌رۆك وه‌زیرانی دوه‌م)و وه‌زاره‌ته‌كه‌شی وه‌ك (حكومه‌تێكی بچوككراوه)ی ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وابووە، بەسەرنجدان لەوەی زیاتر ٩٠%ی ئابوری‌و داهاتی حکومەتی هەرێم وابه‌سته‌ی نه‌وت بووەو وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانیش ته‌واوی ئابوری كوردستانی كۆنترۆڵ كردووە.
هەرچەندە ئاشتی هەورامی توانی دەیان کۆمپانیای وزە بهێنێتە کوردستانەوە بۆ ئەوەی بەدوای نەوتدا بگەڕێنن‌و نەوت دەربهێنن، بەڵام زۆرجار به‌وه تۆمه‌تبارده‌كرا كه هه‌مو وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌جانتایه‌كدا كۆكردوه‌ته‌وه‌و شه‌فاف نیه له‌كاری وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا، ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ی كه بریكاره‌كه‌ی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه وتی "له‌لای من كه بریكاری وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان بوم، دۆسیه‌ی نه‌وت شه‌فاف نه‌بوبێت، جا بۆ هاوڵاتی ئاسایی چۆن شه‌فاف ده‌بێت".
هەورامی تۆمەتباریش دەکرێت بەوەی کە داهاتی نەوت‌و بڕی دەرهێنان‌و فرۆشتنی لەسەردەمی ئەودا تەنها چەند کەسێکی زۆر کەم زانیویانەو کەسیش نازانێ ئەو داهاتە زۆرە چی لێهاتووە، کە بەهۆی دەرهێنانی نەوت‌و ئەفسانەی سەربەخۆیی ئابورییەوە، کوردستان روبەڕووی قەیرانی دارایی‌و بێ مووچەیی‌و بڕانی بودجە لەلایەن بەغداوە بوەوە.
بەڵام ئاشتی هەورامی لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی ئاوێنە لەساڵی ٢٠١٦، ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوەو رایگەیاند "كوردستان هه‌ر له‌سه‌ر پاگه‌نده ده‌ژی‌و خه‌ڵكێك هه‌ن هه‌ر داده‌نیشن‌و خه‌ریكی حیكایه‌ت دروستكردن، هه‌مو حیزبه‌كان چاویان له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نیه له‌ڕوی ئابورییه‌وه. هه‌مویان خۆیان شاردوه‌ته‌وه‌و ئۆباڵه‌كه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی من‌و ده‌ڵێن ئاشتی هه‌ورامی داهاتی نه‌وتی نه‌هێناوه. ئه‌مه هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی میلله‌ته".
راشیگەیاند "حه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان‌و حكومه‌تن نازانن من ئیشی پرۆفیشناڵی خۆم ده‌كه‌م‌و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنم نه‌ك بڕیاردان، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی تاوانبارییه‌كه‌ی خۆیان بشارنه‌وه‌و خه‌ڵك بخڵافێنن، نه‌دانی موچه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی من، به‌ڵام كێ به‌رپرسه له‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران موچه‌ییان وه‌رنه‌گرتوه؟ ئایا ئاشتی هه‌ورامییه؟".