بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات فەرهاد شامی لەبارەی هێرشی گروپە چەکدارەکانی ئۆپوزسیۆن بۆ سەر حەلەب ڕایگەیاند: ئێمە چاودێری پێشهات و بارودۆخی ناوچەکە دەکەین.
ئاوێنە: فەرهاد شامی بۆ کەناڵی ڕۆناهی ڕونیکردەوە، سوپای تورکیا لە پشت هێرشی گروپە چەکدارەکانە بۆ سەر حەلەب.
دەشڵێت، ئەرکی ئێمە پاراستنی گەلەکەمان و خاکەکەمانە لەکاتی پێویستدا ئامادەین بۆ هەر ئەگەرێک.