به‌رپرسێكى باڵاى سه‌رده‌مى حكومه‌ته‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د زانیاریی گرنگ له‌باره‌ى دوا ساته‌كانى ڕوخانى ڕ‌ژێمى سوریا‌و په‌له‌قاژه‌ى به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ڕوسیا وه‌كو پێویست هاوكارى ئه‌سه‌دو ئێرانیشى نه‌كردوه"، ده‌شڵێت:"پوتنیش وه‌ڵامى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌سه‌دى نه‌داوه‌ته‌وه".
ئاوێنە: کامل سەقەر بەڕێوەبەری پێشوی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی سوریا به‌کەناڵی عەرەبییەى وتوه، "دوای کەوتنی حەلەب، ڕوسیا وەڵامی داواکارییەکانی بەشار ئەسەدی نەدایەوە بۆ بەکارهێنانی بنکەی حمێمیم تاوەکو لەوێوە هاوکارییە سەربازییەکانی ئێران بۆ سوپای سوریا بگوازێتەوە".
ده‌شڵێت:"به‌شار ئەسەد سێ ڕۆژ پێش 8ی کانونی دوەمى 2024، ئەو ڕۆژەی ئۆپۆزسیۆن دەستی بەسەر دیمەشقدا گرت، نەیتوانی پەیوەندی بەڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕوسیاوە بکات".
به‌وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د، "ئێرانییەکان بەئەسەدیان وتوه، هیچ دڵنیاییەکیان پێنەگەیشتوە، بۆ ئەوەی بتوانن فڕۆکەکانیان بگوازنەوە بنکەی سەربازی حمێمیم کە لەژێر دەستی ڕوسیایە، کاتێکیش ئەسەد پرسیاری لەمۆسکۆ کردوه لەوبارەوە، هیچ وەڵامێكیان نه‌داوه‌ته‌وه".
بەرپرسەكه‌ى پێشوی سوریا ڕاشیگه‌یاندوه، "ئێرانییەکان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، کاتێک فڕۆکەیەکیان بەرەو بنکەی سەربازی حمێمیم فڕیوە، ئەمریکیەکان هەڕەشەی خستنەخوارەوەیان کردوە، بۆیە بەناچاریی فڕۆکەکە گەڕاوەتەوە شوێنی خۆی".
به‌وته‌ى کامل سەقەر، "پێش کەوتنی حەلەب، دۆخی دامەزراوە سەربازییەکانی سوریا خراپبوو، ڕێگەیان پێنەدراوە شەڕبکەن، هەروەها دۆخی ئابوریی وڵاتیش زۆر خراپبوو، عێراقیش لە6ی کانونی یەکەمى 2024دا سوریاى ئاگادارکردەوە کە تورکیا هەر جۆرە گفتوگۆیەک لەگەڵ سوریا ڕەتدەکاتەوە، ته‌نانه‌ت ئەلێکسەندەر لاڤرێنتیڤ نوێنەری سەرۆکی ڕوسیا لەسوریا، هەوڵیدا ئەسەد ڕازیبکات لەگەڵ ئەردۆغان دابنیشێت، بەڵام ڕەتیکردەوە، تەنها بەکۆبونەوەکانی نێوان بەرپرسانی ئەمنیی ئەو دوو وڵاتەدا ڕازیبوو".