وادەی دابەشکردنی هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی ١٢ ئاشکراکرا
  2025-01-07       670       

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، سبەینێ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی ١٢ دابەشدەکرێت.

ئاوێنە: وەزارەتی پێشمەرگە لە پێگەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا نوسیویەتی "رۆژی چوارشەممە بەرواری ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی ١٢ بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەربە وەزارەت و لیواکانی پیادە دابەشدەکرێت".

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشداوە، دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایەسەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داون، بۆ ئەو مەبەستە، رۆژی چوارشەممە ٨ی کانوونی دووەم ٢٠٢٥ هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی (٢٠٢٤/١٢)، دابەشدەکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاندووە "لەئێستادا (٣٧٧٣٠) پێشمەرگە و ئەفسەرانی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە لە رێگەی پرۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن کە ئەمەش قۆناغێکی گرنگە کە وەزارەتی پێشمەرگە پێی گەیشتوە لە پرۆژەی هەژماری من".

ئەوەش هاتووە "لە هەمانکاتدا بەشێکی تری پێشمەرگە لەرێگای سیستەمی بانکیەوە هاوکاری وەردەگرن و لەکاتێکی نزیک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە سیستەم کردنی پرۆژەی هەژماری من کۆتایی دێت".
 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×