هەسەدە ئەو وڵاتە ئاشکرا دەکات کە ڕێگە نادات کوردو دیمەشق ڕێکبکەون
  2025-02-08       3321       

بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ناوی ئەو وڵاتەی ڕایگەیاند، کە هەوڵدەدات ڕێگری لە "دیالۆگی ئەرێنی" لەنێوان قامیشلۆ و دیمەشقدا دروست بكات.

ئاوێنە: فەرهاد شامی، بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ئاشکرایکرد "ئەنقەرە هەوڵدەدات ڕێگری لە "دیالۆگی ئەرێنی" لەنێوان قامیشلۆ و دیمەشقدا دروست بكات".

وێڕای ئەوەی شامی ئاماژەی بە گوشارەكانی توركیا بۆسەر حكومەت لە دیمەشق دەکات، ئەو دەشڵێت "گفتوگۆكان لەگەڵ دیمەشق بەردەوامن و بەسوود و پێویستن، ئێمە كاردەكەین بۆ ئەوەی ئەم گفتوگۆیانە بكەینە زنجیرەیەك، بەدوای ڕێزگرتنی یەكتردا دەگەڕێین، بۆ گەیشتن بە ئاشتی و سەقامگیری پێویست".

بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە زیاتر ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت "بێگومان لایەن هەن كە حەزیان لەم دیالۆگانە نییە و كار بۆ تێكدانیان دەكەن. ئێمە لە قۆناغێكی پێشكەوتوودا بووین بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی پەیوەست بە گەڕەكەكانی زۆرینەی كورد لە حەلەب، ئیدارەی دیمەشقیش بەو گفتوگۆیە ڕازیبوو و خاڵەكانی ڕێككەوتنەكە بەهێزبوون لەگەڵ ئەوەشدا بەپێی ئەوەی پێمان گەیشتبوو، توركیا دەستوەردانی كرد و ڕێگری لە واژۆكردنی ڕێككەوتننامەی نێوان ئێمە و ئیدارەی دیمەشق كرد".
 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×