ههزاران مامۆستای ناڕازیی كه له سلێمانی و ڕاپهڕین و گهرمیانهوه بهرێكهوتون گهیشته دێگەڵە و هێزێكی زۆری ئهمنیش له ههولێر بڵاوهی پێكراوه ڕێگاکەیان گرتوە و ناهێڵن ئۆتۆمبێل تێپەڕێت، مامۆستا لە ئۆتۆمبێلەکان دابەزیون و بەپێ بەرەو هەولێر دەڕۆن.
ئاوێنە: مامۆستا نەوشیروان حەمە غەریب، یەکێک لە رێکخەرانی خۆپیشاندانەکە بە ئاوێنەی ڕاگەیاند، لە بازگەی دێگەڵە هێزە ئەمنییەکان دوو شاحینەیان بە ڕاست و چەپی ڕێگەکە داناوە و ڕێگە نادەن ئۆتۆمبێلی مامۆستایانی ناڕازی تێپەڕێت، بۆیە ناچار لە ئۆتۆمبێلەکان دابەزیون و بەپێ بەرەو هەولێر دەڕۆین.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەرەتادا هێزە ئەمنییەکان ڕێگر بوون لەوەی بەپێش بڕۆین، بەڵام مامۆستایانی ناڕازی تەوقەکەیان شکاند و بەرەو هەولێر بەرێکەوتن.