2025-02-12   11468     
ئا: بارام سوبحی
هه‌ڤاڵه كورده‌كانی ئۆجه‌لان چ رۆڵێكیان له‌ده‌ستگیركردنی ئۆجه‌لاندا هه‌بو؟ كتێبی نهێنییه‌كانی مۆساد له‌ئاماده‌كردنی گۆردۆن تۆماسو وه‌رگێڕانی شه‌فیقی حاجی خدر وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌داته‌وه، كتێبه‌كه (400) لاپه‌ڕه‌یه‌و له‌بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاته. له‌چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كدا له‌زاری سه‌رچاوه‌كانی مۆساده‌وه، باس له رۆڵی ئه‌و ده‌زگایه لهشوێنكهوتنو رفاندنی ئۆجه‌لان دهكاتو پوخته‌كه‌ی به‌م جۆره‌یه:
كۆتاییه‌كانی مانگی تشرینی دوه‌می (1998)، بوله‌ند ئه‌جه‌وید سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، ته‌له‌فۆن بۆ بنیامین نه‌ته‌نیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل دهكاتو داوای لێده‌كات مۆساد له گرتنی رێبه‌ری كورد عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان هاوكارییان بكات. نه‌ته‌نیاهۆ به‌ڵێنی بهئهجهوید دا‌و فه‌رمانی به‌سه‌رۆكی مۆساد ئه‌فرام هالڤی دا كه ئۆجه‌لان ببیننه‌وه. پلانه‌كه نێوی "كۆدی چاوكراوه"ی لێ‌نرا، ده‌بو تێوهگلانو به‌شداری مۆساد له‌و كهتنهدا هه‌رگیز ئاشكرا نه‌كرێ، ئه‌گه‌ر كاره‌كه سه‌ركه‌وتوبو هه‌مو شانازییه‌كی بۆ ده‌زگای سیخوڕی توركیا ده‌بێ.
شه‌ش ئاژانی مۆساد نێردرانه رۆما كه بریتی بون لهجاسوسێكی یاریده‌ده‌ر، ژنێك، دو كه‌سی سه‌ر به‌یه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌كنیكی مۆساد. ئه‌وان له‌خانویه‌كی نهێنی مۆساد بون‌و له‌وێوه چاودێری ئه‌و خانوه‌یان ده‌كرد كه ئۆجه‌لانی تیابو.
له‌دوی شوباتی (1999) ئۆجه‌لان هه‌وڵیدا بچێته هۆڵه‌ندا، ئه‌فسه‌رێكی ئاسایشی هۆڵه‌ندا له‌فڕۆكه‌خانه‌ی سخیپۆڵ له‌ئه‌مستردام سه‌رۆكی وێستگه‌ی خۆجێی مۆسادی لههۆڵهندا ئاگاداركرد كه ئۆجه‌لان به‌سواری فڕۆكه‌یه‌كی كۆمپانیای (KLM) به‌ره‌و نایرۆبی چوه. مۆسادییهكانی شوێنكه‌وتوی ئۆجه‌لان ده‌ستبه‌جێ به‌ره‌و كینیا به‌ڕێكه‌وتن‌و رۆژی (5/2) گه‌یشتنه نایرۆبی. كینیا‌و ئیسرائیلیش ماوه‌ی ساڵانێكی زۆربو هاوكارییه‌كی لهیهكگهیشتنیان سه‌باره‌ت به‌كاروباری هه‌واڵگری پهرهپێدابو.
تیمی مۆساد به‌زویی زانییان ئۆجه‌لان له‌خانوی باڵێوزخانه‌ی یۆنانه. جاروبار كورده‌كان كه مۆسادییهكان پێیانوابو پاسه‌وانی ئۆجه‌لانن لهخانوهكه دههاتنهدهرێ. هالیڤی فه‌رمانیدا ئۆجه‌لان له‌و خانوه بهێنرێته دهرێو بۆ توركیا بڕفێنرێ.
یه‌كێك له‌كورده‌كان لهباڵێوزخانهكه هاتهدهرێو به‌ره‌و باڕێك چو. یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی تیمه‌كه‌ی مۆساد خۆی وه‌كو كوردێك پێناساند كه له‌نایرۆبی كارده‌كات، له‌قسه‌ی كورده‌كه‌وه هه‌ستی كرد ئۆجه‌لان بێ ئۆقره‌یه، چونكه ئه‌فریقای باشور‌و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌فریقاش ڤیزای هاتنه ناوه‌وه‌یان نه‌داوه‌تێ.
تیمی گوێقوڵاخی مۆساد كه‌ره‌سته ته‌كنیكیه‌كانی خۆیان به‌كارهێنا بۆ گوێ هه‌ڵخستن له‌هه‌مو جۆره پێوه‌ندی‌و قسه‌یه‌ك كه له‌نێو خانوبهرهكهو له‌ده‌ره‌وه ده‌كرا. ئه‌و ئاژانهی مۆساد كه لهباڕهكه چاوی بهكوردهكه كه‌وتبو ده‌ستبه‌كاربو، ته‌له‌فۆنی بۆ كورده‌كه كرد‌و له باڕهكه یه‌كتریان بینی، بهكوردهكهی وت: ئه‌گه‌ر ئۆجه‌لان لێره بمێنێته‌وه ژیانی له مه‌ترسیدا ده‌بێ، ته‌نیا هیوا ئه‌وه‌یه بچێته لای كورده‌كانی عێراق‌و لهوچیا به‌ربڵاوانه خۆی بپارێزێ.
ئه‌و پلانه‌ش كه تیمه‌كه‌ی مۆساد له‌قسه‌كانی ئۆجه‌لانه‌وه گوێبیستی بوبون، مۆسادهكه كورده‌كه‌ی رازیكرد بچێت قه‌ناعه‌ت به‌ئۆجه‌لان بهێنێ بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بێتهدهرێو له‌سه‌ر پێشنیاره‌كه بدوێن. بۆ به‌یانی رۆژی دواتر فڕۆكه‌یه‌كی جێتی فالكۆن (900) له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نایرۆبی نیشته‌وه، فڕۆكه‌وانه‌كه وتی به‌دوای گروپێك بازرگاندا هاتوه كه ده‌بێ بیانبا بۆ كۆنفرانسێك له‌ئه‌سینا. ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ش ئۆجه‌لانی به‌ره‌و توركیا برد.
بۆ ئه‌فرام هالڤی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه به‌واتای له‌كیسدانی تۆڕێك لهمهئمورهكانی له‌عێراق بو، كه پشتیان به‌پشتیوانی كوردی زۆر گه‌رم بو.