دادگای فیدراڵی عێراق لەوەڵامی داوایەکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، ڕونکردنەوەیەک لەبارەی دەسەڵاتەکانی سەرۆک وەزیرانو سەرۆک کۆماری عێراق بڵاودەکاتەوە.
ئاوێنە: لەنوسراوێکی دادگای فیدراڵی عێراقدا هاتوە، ڕۆژی 12ى 1ى 2025، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا لەدادگاکە دەکات، مادەکانی 78و 73ی دەستوری عێراق بۆ ساڵی 2005 ڕونبکاتەوە، کە تایبەتە بەدیاریکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران (فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان)و سەرۆک کۆمار.
لەوەڵامدا دادگای فیدراڵی ڕونیکردوەتەوە، بەگوێرهى دەستوری عێراق، سەرۆک کۆمار وەک باڵاترین پۆستی حکومی لەوڵاتدا دیاریکراوە، بەڵام دەسەڵاتەکانی تەنها تەشریفین، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانیش دەسەڵاتەکانی جێبەجێکردنن، چ لەڕوی حوکمڕانی بێت، یاخود سەربازییو خزمەتگوزارییو بوارەکانی دیکەدا بێت.
دهقى وهڵامهكهى دادگاى فیدراڵى کلیک لێرە بکە