رێککەوتنی عەبدی‌و شەرع بەهەماهەنگی تورکیاو قەتەرو بەریتانیاو ئەمریکاو روسیا بوو
  2025-03-11     

ئا: ئاوێنە

 

بەرپرسێکی رۆژئاوای کوردستان ئاماژە بەوە دەکات کە "تورکیاو قەتەر بەهەماهەنگی لەگەڵ بەریتانیاو ئەمریکاو ڕوسیا رۆڵیان لەڕککەوتنی عەبدی‌و شەرعدا بینیوە".

 

نوێنەری "بزوتنەوەی سەربەخۆی کوردستان" لە سوریا، زەید سەفوک، کە بزوتنەوەکە رۆڵی ناوبژیوانی‌و لێکنزیک خستنەوەی ئەنەکەسەو پەیەدە دەبینێت لەڕۆژئاوای کوردستان، لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی "شەرق ئەوسەت" ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان ئەحمەد شەرع‌ سەرۆکی ڕاگوزەری سوریاو مەزلوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) واژۆ کراوە، بەوەرچەرخانێکی مێژوویی‌و گۆڕانکارییەکی گرنگ ناوبرد لەم هەلومەرجە هەستیارانەی کە سوریای پێدا تێدەپەڕێت، بەتایبەت دوای ئەو کۆمەڵکوژیانەی لەکەناراوەکانی سوریاو ناوچەکانی عەلەوی لەدژی خەڵکی مەدەنی ڕوویاندا، ئەو دەڵێت "یەکێک لەخاڵەکانی ڕێککەوتنەکە ئەوەیە شەڕ لەکەناراوەکان ڕابگیرێت‌و دەستبەجێ هاوکاری ئەو کەسانە بکرێت کە زیانیان بەرکەوتووەو برینداربوون، لەلایەکی دیکەشەوە شەڕی بەنداوی تشرین و بۆردومانی تورکیا ڕابگیرێت".

ئەوەش رووندەکاتەوە کە تورکیاو قەتەر بەهەماهەنگی لەگەڵ بەریتانیاو ئەمریکاو ڕوسیا ئەم هەنگاوەیان خێراتر کرد، کە ماوەیەک بوو ئامادەکاری‌و دیالۆگی دەربارە دەکراو چەند لیژنەیەکیان بۆ پێکهینابوو بۆ گەیشتنە رێککەوتن، بۆ ئەوەی حکومەتی کاتی دیمەشق لەئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا گۆشەگیر نەبێت‌و ڕێگری لەهەلخیسکانی سوریاش بەرەو شەڕێکی ناوخۆیی بکرێت.

بەپێی هەواڵەکەی شەرق ئەوسەت، شاندێکی "بزووتنەوەی سەربەخۆی کوردستان" لەگەڵ نوێنەری ئەمریکا بۆ باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، سکۆت بۆڵز کۆبووەتەوە، کە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لەبنکەی "هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش" لەپارێزگای حەسەکە سازکراوە، باسیان لەهەڵوێستی لایەنە کوردییەکان کرد سەبارەت بەگفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق، نوێنەرەکەی ئەمەریکا جەختی لەسەر بەردەوامی بوونی هێزەکانی ئەمریکا لەسوریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو بەدواداچوونی شانەکانی داعش کردوەتەوە.

سەڤۆک دەڵێت "لەکۆبوونەوەیاندا گەڵ نێردەی ئەمەریکا تیشک خرایە سەر پێویستی پێکهێنانی شاندێکی یەکگرتووی کوردی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ دیمەشق، چونکە ئامانجی سەرەکی یەکخستنی گوتارو چەسپاندنی مافە رەواکانی گەلی کوردە لەڕووی دەستوورییەوە لەسوریادا".

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×