نیویۆرك تایمز: ئەمریكا بەشێك لە هێزەكانی لە سوریا دەكشێنێتەوە
  2025-04-18       451       

رۆژنامەی نیورۆك تایمز بڵاویكردۆتەوە، سوپای ئەمریكا لە دوێنێ پێنجشەممەوە دەستیكردوە بە كشاندنەوەی بەشێك لە هێزەكانی لە لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا، ئەو هێزانەی وڵاتەكەش كە دەمێننەوە بەردەوام دەبن لە هاوكاریكردنی هێزەكانی سوریای دیموكرات-هەسەدە.

ئاوێنە: رۆژنامەكە لە زاری چەند بەرپرسێكی باڵای ئەمریكییەوە بڵاویكردۆتەوە، لەچوارچێوەی كشانەوەی بەشێك لە هێزەكانیدا لە سوریا، سوپای ئەو وڵاتە لە دوێنێوە دەستی كردوە بە كشاندنەوەی بەشێك لە هێزەكانی و دەیەوێت ژمارەی سەربازانی لە دو هەزار سەربازەوە بۆ 1400 سەرباز كەمبكاتەوەو هەروەها سێ بنكەی سەربازیی بچوك سوپای ئەمریكا لە كۆی هەشت بنكە لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا دابخات.

بەرپرسە ئەمریكییەكان ئاماژەیان بەوەداوە كە فەرماندە سەربازییەكانی ئەمریكا دوای 60 رۆژ، دۆخەكە هەڵدەسەنگێنن بۆ ئەوەی بزانن پێویست بەوە دەكات ژمارەی سەربازانی وڵاتەكەیان لە سوریا كەمتر بكەنەوە.

بەپێی قسەی یەكێك لە بەرپرسە ئەمریكییەكان كە قسەیان بۆ رۆژنامەكە كردوە، فەرماندە سەربازییەكان پێشنیاری ئەوەیان كردوە لانیكەم 500 سەربازی ئەمریكی لەسوریا بهێڵرێنەوە.

بەرپرسە ئەمریكییەكان وتوشیانە، ئەوەی لە دوێنێوە دەستی پێكردوەو پەنتاگۆن و فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریكا رەزامەندییان لەسەر داوە بریتییە لە داخستنی چەند بنكەیەكی سەربازی وڵاتەكە و یەكخستنیان لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا.

ئاماژەیان وەشداوە، ئەو هێزانەی ئەمریكا كە دەمێننەوە، هێزی ئاسایی و هێزی تایبەت لەخۆدەگرن و بەردەوامیش دەبن لە هاوكاریكردنی هێزەكانی سوریای دیموكرات-هەسەدە و پشتیوانیكردنی ئیدارەدانی بەشێك لە كەمپەكانی دەستبەسەركراوانی داعش.

زۆرترین بینراو
سەرۆکی نوێی حەماس بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە چوار کوڕی لەدەستداوە
وەزیرێکی حکومەتەکەی سودانی لەبارەی دۆزینەوەی پارە لە ماڵەکەیدا: ئامادەم هاوکاری دەسەڵاتی دادوەری بکەم
ئۆجەلان: ئەگەر کورد لەتورک جیا بکەیتەوە کورد نامێنێت، ئەگەر تورک لەکورد جیا بکەیتەوە تورک نامێنێت
وتەبێژی حکومەتی عێراق چەند بڕیار و پەیامێکی گرنگی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
وتەبێژی بەنزینخانەکان: پابەندی بڕیارەکەی حکومەت نابین بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین
داهاتی گومرگیەکانی هەرێم دەچێتەسەر هەژماری هەرێمی کوردستان
موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی مه‌رجی نوێ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ چه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نێت: "ته‌نیا به‌ فه‌رمانی ئیمام مه‌هدی چه‌ك دادەنێن"
ئۆزگور ئۆزێل ماڵئاوایی لەجەهەپە دەکات: ئێمە پارتی نوێی خۆمان دادەمەزرێنین
ئێران: بەفڕۆکەی بێفڕۆکەمان ئاگر لەبارەگای گروپەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کورد لەگۆیژەو ئەزمڕ بەردرا
مرۆڤبوون.. مۆدێرنیتەی سیاسی‌و میوانداری لەکوردستانی عێراق*
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×