ئێران مووشەکێکی مەترسیداری تاقیکردەوە
  2025-05-05       292       

عەزیز نەسرزادە وەزیری بەرگریی ئێران بە میدیای فەرمی وڵاتەکەی راگەیاندوە، پەردەیان لەسەر موشەکێکی نوێی بالیستیک هەڵداوەتەوە کە ناوی "قاسم بەسیر"ە و مەودوای لانیکەم 1200 کیلۆمەتر دەبڕێت.
 
ئاوێنە: ئاماژەی بەوەشکردوە، موشەکە بالیستیکەکە سوتەمەنی ڕەقە و توانای مانۆڕکردنی هەیە لە کاتی ڕێگادا بۆ ئامانجەکەی بۆ تێپەڕاندنی سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی.
 
وەزیری بەرگری ئێران راشیگەیاند، هیچ دوژمنایەتییەکیان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ نییە، بەڵام بنکە ئەمریکییەکان ئامانجی تارانن.
 
جەختیشیکردەوە، ئەگەر هێرش بکرێتەسەریان ئەوا بەهێز وەڵام دەدەنەوە و هێرش دەکەنەسەر بەرژەوەندی و بنکەکانیان.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×