کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکردی لە ئامێرەکانی هەڵبژاردنەکاندا ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت، ئامانجیان نه‌هێشتنی ساخته‌كارییه.
ئاوێنە: حەسەن هادی زایر، ئەندامی تیمی میدیایی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ڕایگه‌یاند، "ئامێری ڕاگه‌یاندنی ئەنجامەکان چەندین تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد لەخۆدەگرێت، بە هەنگاوێک کاردەکات کە وای لێدەکات پشتی مۆر و لیبێڵی کاغەزەکە بناسێتەوە و جیاوازی بکات لە نێوان کاغەزەکانی نادروست و مۆرنەکراو".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هەمو ئەو ڕێوشوێنانە ئامانجیان نەهێشتنی ساختەکارییە و بە شەفافیەتێکی بەرز لەبەردەم هاوبەشەکانی پرۆسەی سیاسی‌دا کاردەکەن، لەوانەش دەنگدەران، کاندیدەکان، میدیاکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی.
بڕیاره ناوه‌ڕاستی مانگی 11ی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت و له ئێستادا لایه‌نه سیاسیه‌كان ئاماده‌كاریه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌ستپێكردوه و كۆمسیۆنیش ده‌ڵێت، ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا به‌ڕێوه‌ببات.