وەزارەتی دارایی حكومەتی کاربەڕێکەر ئەمڕۆ كۆتایی بە بەدابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم دەهێنێت.
ئاوێنە: بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی حكومەتی کاربەڕێکەر ئەمرۆ یەكشەممە 18ـی 5ـی 2025 مووچەی وەزارەتەكانی ( كارو كاروباری كۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری و لاوان، كارەبا، ئەوقاف و كاروباری ئاینی، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی) دابەش دەكرێت.
هەروەها سەرۆكایەتی پەرلەمان، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆكایەتی هەرێم، پێشمەرگە(دیوان و لیواكان)، یەكەی 70 و 80، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دام و دەزگا نەوتییەكان، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری و فرباكەوتن مموچە وەردەگرن.
شایەنی باسە رۆژی سێشەممەی ڕابردوو وەزارەتی دارایی عیراق بڕی 959 ملیار و 514 ملیۆن دیناری وەك شایستەی مووچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی 4 خستە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق.