هەریەك لە پەروین بوڵدان، ئهندامی شاندی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بۆ ئیمڕاڵی و فایەق ئۆزگور ئەرۆل، پارێزەر لە نوسینگەی یاسایی سەدە ئەمڕۆ بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیكراوی پەكەكە سەردانی دورگەی ئیمڕاڵیان كرد.
ئاوێنە: میدیاكانی باكوری كورستان بڵاویانكردەوە، کەمێک پێش ئێستا، شاندی ئیمڕاڵی دەم پارتی بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان، چوەتە دورگەی ئیمرالی.
ئاماژەی بەوەشكرد، شاندەکە لە پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمڕاڵی دەم پارتی و فایەق ئۆزگور ئەرۆل، پارێزەر لە نوسینگەی یاسایی سەدە پێکهاتوە.
ئەوە لەكاتێكدایە لە ڕۆژی 21ـی مانگی ڕابردو كۆتاجار بوە كە شاندەكە سەردانی دورگەی ئیمڕاڵیان كرد بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ئۆجەلانز سەردانی ئەمجارەش لە دوای پێشهاتە نوێكان و كۆنگرەی پەكەكە دێت كە تێیدا بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و كۆتایی خەباتی چەكداری دا.