ئەمڕۆ موچەی مانگی چواری مامۆستایانی گرێبەستی سەر بە وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت.
ئاوێنە: وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، موچەی مانگی چواری مامۆستایانی گرێبەستی سەر بە وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی، پارەی موچەی وانەبێژان لە داهاتی ناوخۆ خەرجدەکرێت.
ژمارەی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێم نزیکەی 38 هەزار مامۆستایە و لە مانگی ٨ی ساڵی رابردوو بڕیاری بەگرێبەستبوونیان بۆ دەرچوو.