2025-05-22   278     
دەستەی کەشناسیی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پێشبینیدەکرێت لەچەند ڕۆژی داهاتودا باران ببارێتو خۆڵبارینیش دەستپێبکاتەوە.
ئاوێنە: دەستەی کەشناسیی عێراق ڕاگهیهنراوێكى بڵاوكردوهتهوهو ئاشكرایكردوه، ئهمڕۆ پێنجشهممه ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام سبهینێ هەینی دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور بەتایبەتی لەناوچەکانی ناوەڕاستو باکوری عێراق (واته هەرێمی کوردستان).
ئەوەشیخستوهتەڕوو، لەڕۆژی شەممەوە پلەکانی گەرما نزمدهبنەوە، بای باکوری ڕۆژئاوا چالاک دەبێتو خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە، ڕۆژی یەکشەممەش ئەگەری بارانبارین هەیەو پێشبینیدەکرێت لەهەرێمی کوردستان باران ببارێت.