شه‌وى رابردوو هێزه عێراقییه‌كان له باكورى به‌سره، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵى سه‌میر حه‌مدانى سه‌ركرده له عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق، سێ كه‌سیان له پاسه‌وانه‌كانى حه‌مدانى دەستگیرکرا، ئه‌مه‌ش به گومانى كوشتنى یه‌كێك له چه‌كداره‌كانى سه‌رایا سه‌لام، به‌ڵام تا ئێسته دیار نییه حه‌مدانى خۆی دەستگیرکرابێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە 26ى ئایار ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، شه‌وى رابردوو هێزه عێراقییه‌كان له ناوچه‌ى ئه‌بوسخه‌یر له شارۆكه‌ى هارسه‌ى باكورى به‌غدا، چوونه‌ته سه‌ر ماڵى سه‌میر حه‌مدانى سه‌ركرده له عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق كه قه‌یس خه‌زعه‌لى سه‌رۆكایه‌تیى ده‌كات.
هێزه‌كانى عێراق توانیویانه سێ كه‌س له پاسه‌وانه‌كانى حه‌مدانى دەستگیر بکەن، به‌ڵام دیار نییه سه‌میر حه‌مدانى خۆی دەستگیرکرابێت.
له‌باره‌ی هۆكاره‌كه‌ش ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، دوێنێ یه‌كێك له چه‌كداره‌كانى سه‌رایا سه‌لام كه موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكایه‌تیى ده‌كات، له ئه‌بوخه‌سیب له‌سه‌ر زه‌ویوزار كوژراوه. بۆیه گومانه‌كان له‌سه‌ر حه‌مدانى بووه.
هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش كراوه، به‌هۆى ئه‌و رووداوانه دوێنێ به‌سره گرژییه‌كى زۆرى ته‌ناهى به‌خۆیه‌وه بینیوه.