سەرۆکی شاندی دانوستانکاری یەکێتی رایدەگەیەنێت، لە کۆبونەوەی رابردووی یەکێتی و پارتیدا داوای هەندێک پۆستمان کردبێت، ئەوا لە کۆبونەوەی داهاتوودا داواکاری نوێمان دەبێت.
ئاوێنە: قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی شاندی دانوستانکاری یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەت لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا وتی: کۆبونەوەی یەکێتی و پارتی بەردەوامە و رەنگە لەکۆبونەوەی پێشوودا هەندێک داواکاریمان هەبوبێت و رەنگە لە کۆبونەوەی داهاتوودا داواکاری نوێمان هەبێت.
سەرۆکی شاندی دانوستانکاری یەکێتی وتیشی: پارتی هەندێک پێشنیاز دەخاتەڕوو ئەوان دەڵێن ئەمەمان پێباشە و ئێمە رەنگە شتێکی ترمان پێباش بێت، بۆ بۆتان "موفاجەئە"نەبێت کە لە کۆبونەوەی داهاتوی یەکێتی و پارتدا، یەکێتی داواکاری تری هەبێت.
لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا، دوای زیاتر لە حەوت مانگ بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردندا، تائێستا یەکێتی و پارتی لەسەر پێکهێنانی حکومەت نەگەیشتوون بە رێککەوتن.