عەلى حەمەساڵح: عێراقیش تاوانبارە
  2025-05-29       271       

پەرلەمانتارێک رایدەگەیەنێت، بەرپرسانى عێراق لەبرى سزاى ئەوەى سزاى بەرپرسانى هەرێم بدەن، سزاى مووچەخۆر دەدەن.

ئاوێنە: عەلى حەمەساڵح، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە نووسینێکدا لەژێر ناوى “عێراقیش تاوانبارە” رایگەیاند، وەزیرى دارایى عێراق دەڵێت داهاتی نەوت و ناوخۆ نەگەڕاوەتەوە، لەسەر ئەوە لەبری سزای بەرپرسانی هەرێم بدەن و ڕێکاری یاسایی بگرنەبەر، لەبری راگرتنی نەوتی تانکەر، هاتوون سزای مووچەخۆرێک دەدەن، کە چەندین ساڵە قوربانییە.

وتیشى، ئەوان بە دەسەڵاتداران دەڵێن “لە بازرگانیی نەوت و قاچاخی و بردنی پارەی هەرێم بەردەوام بن و نەینێرنەوە بۆ عێراق، ئێمەش سزای مووچەخۆران دەدەین”.

عەلى حەمەساڵح دەشپرسێت، ئایا ئەگەر ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسڕە کێشە بۆ نەوتی بەسڕە دروستبکات، سزای مووچەخۆری بەسڕە دەدەن؟! بەدڵنیایی نەخێر.

باس لەوەشدەکات، ئەم گرفتە چارەسەر دەبێت، دۆخی نوێ لە پێشە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×