دانان ئەحمەد مەجید رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان (كوردسات) لە كۆبوونەوەی حزبە سیاسیەكان لە پیرمام رایگەیاند: پێكهێنانی كۆمیتەی لایەنە سیاسیەكان رەت دەكەینەوە كە پێشنیازكراوە پێكبهێندرێت، ناوی بزووتنەوەی گۆڕانیش لەسەر بەلاغی كۆتایی كۆبوونەوەكە لادەبەین و داوای دەستبەكاربوونی حكومەت و پەرلەمان دەكەین سەرچاوەیەك لە بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیەند كە ئەمەش روانگەی بزووتنەوەی گۆڕانە.
ڕوانگەی بزونەوەی گۆڕان بۆ کۆبونەوەی بەشێک لە لایەنەکان لە پیرمام
بۆ بەڕەنگاربونەوەی ئەو ئاڵنگارییانەی دێنە بەردەم هەرێمی کوردستان، بەتایبەت دوای بڕیاری ڕاگرتنی شایستە داراییەکان و موچەی فەرمانبەران لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی ئیتحادی، پێویستە:
یەکەم/ کۆدەنگی نیشتیمانی دروست بکرێت لەژێر چەتری دامەزراوەکان بە تایبەتی سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان.
دوەم/ کاراکردنی پەرلەمانی کوردستان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی
سێیەم/ پێکهێنانی کابینەی حکومەتی هەرێم
چوارەم/ بەهێزکردنی رۆڵی دامەزراوەکان، وە لەرێگەی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت، دانوستان و دایەلۆگ لەگەڵ حکومەتی ئیتیحادی بکرێت، بۆ چارەسەری کێشەکان و دابینکردنی موچە، لەژێر رۆشنایی دەستوری عێراق و یاساکاندا.
پێنجەم/ خستنەڕوی داهاتی نەوتی و نانەتی هەرێم، شەفافیەت لە داهاتی هەرێمدا، لەکاتی چارەسەربونی کێشەکان، موچەی فەرمانبەرانی پێ دابین بکرێت.
31ی ئایاری 2025