لە چوارقوڕنە كەسێك خەسوی دەكوژێت و چەند كەسێكی دیكەش بریندار دەكات
  2025-05-31       239       

لە چوارقوڕنەی سنوری ئیدارەی راپەڕین، گەنجێك تەقە لە ماڵی خەزوری كردوەو خەسوی كوشتوەو سێ كەسی دیكەش برینداربون.

ئاوێنە: مستەفا رەسووڵ، بەڕێوەبەری پۆلیسی راپەڕین ئەمڕۆ شەممە، لە لێدوانێكدا بۆ میدیای پارتی وتی، کەسێک لە چوارقوڕنە هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی خەزوری؛ خەسووی کوشتوە و سێ کەسی دیکەشی بریندار کردون.

بەگوێرەی زانیارییەكان یەكێك لە بریندارەكان هاوسەری تەقەكەرەكەیە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×