سعودیە سەركەوتنی پڕۆسەی حەجی راگەیاند
  2025-06-08       332       

ئەمڕۆ یەكشەممە، سعودیە سەركەوتنی پڕۆسەی وەرزی حەجی ئەمساڵی راگەیاندو دەشڵێت، دەستبەجێ دەست دەكەن بۆ ئامادەكارییەكان بۆ وەرزی حەجی داهاتو.

ئاوێنە: ئەمیر سعود بن مەشعەل، جێگری ئەمیری ناوچەی مەككەو جێگری سەرۆكی لیژنەی هەمیشەیی حەج و عومرە، سەركەوتنی وەرزی حەجی ئەمساڵی راگەیاند.

ئەمیر سعود بن مەشعەل هێمای بۆ ئەوەش كرد كە حاجیان هاوبەش بون لە سەركەوتنی پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ بە پابەندبونیان بە رێنماییەكان و وتیشی، پلانی بەڕێوەچونی حەج، ئاسانكاری بۆ حاجیان كرد كە بەباشی فەریزەی حەج بەجێبهێنن.

هێمای بۆ ئەوەش كرد كە دەستبەجێ دەست دەكەن بە ئامادەكارییەكان بۆ وەرزی حەجی داهاتو.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×