ترەمپ: بەمزوانە ئاشتی لەنێوان ئیسرائیل و ئێران دێتەدی
  2025-06-15       248       

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، دەبێت ئێران و ئیسرائیل بگەنە رێككەوتن و رێككەوتنیش دەكەن. دەشڵێت، بەمزوانە ئاشتی لەنێوان ئیسرائیل و ئێران بەرقەرار دەبێت و لە ئێستا پەیوەندی و كۆبونەوەی زۆر لەوبارەیەوە هەن.

ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە پەیامێكدا لە تۆڕی تروس سۆشیاڵ رایگەیاند، دەبێت ئێران و ئیسرائیل بگەنە رێككەوتن، رێككەوتنیش دەكەن هەر وەكو ئەوەی كە لەنێوان هندستان و پاكستاندا كردم.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەمزوانە ئاشتیمان لەنێوان ئیسرائیل و ئێران دەبێت، لەئێستادا پەیوەندیی تەلەفۆنی و كۆبونەوەی زۆر هەن.

لەكۆتایی پەیامەكەیدا ترەمپ نوسیویەتی، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست مەزن بكەنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×