2025-06-10   178     
سەرۆکی ئەمریکا وادەی شەشەمین خولی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێرانی سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران راگەیاند، کە بڕیارە بە سەرۆکایەتیی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە و شاندی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتیی ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ئەمەریکا بەڕێوەبچێت.
ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "پێنجشەممەی داهاتوو گفتوگۆی نوێی ئەمریکا و ئێران دەکرێت".
هەروەها ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەدا، "رۆژی یەکشەممەی داهاتوو خولی شەشەم لە شاری مەسقەت بەڕێوەدەچێت".
بەپێی وتەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بێت، "تاران بەم زووانە پێشنیازێک دەخاتە بەردەم لایەنی ئەمریکی، لەڕێگەی سەڵتەنەتی عوممانەوە".