بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان بڵاوی كردەوە، له ماوه‌ى چوار رۆژى پشووی جه‌ژنى قورباندا، ٩٠٣ نه‌خۆش سه‌ردانى نه‌خۆشخانه حكومییه‌كانى سنووره‌كه‌یان كردوو، دەشڵێن، لە ڕۆژانی جەژندا ١٢ ڕووداوی هاتوچۆ لە سنورەكەمان ڕوویداوە.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماری ڕووداوەكانی سنورەكەیان لە ڕۆژانی جەژندا بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، له ماوه‌ى چوار ڕۆژى پشووی جه‌ژنى قورباندا، ٩٠٣ نه‌خۆش سه‌ردانى نه‌خۆشخانه حكومییه‌كانى سنووره‌كه‌یان كردووه.
دەشڵێن، له‌و ژمارەیەش ٢٦ ڕووداوى جۆراوجۆر هەبووە، له‌وانه‌ش، ١٢ ڕوووداوى هاتوچۆ، پێنج حاڵەتی سوتان، هەشت حاڵەتی برینداربوون بە چه‌قۆ و كه‌ره‌سته‌ى تیژ، یەك حاڵەتی برینداربوون بەهۆی كەوتنە خوارەوە كه‌وتنه‌خواره‌وه.
باس لەوەشكراوە، لە هەر چوار رۆژی جەژنی قورباندا لە سنورەكەمان ٢١ حاڵه‌تى له دایكبوونى منداڵ تۆماركراوه، كه ١٣ لەوانە كچ بوون و هەشتی دیكەیان كوڕ بوون.