2025-06-11   224     
نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا مه‌ترسیه‌كى گه‌وره له‌سه‌ر ژیانى ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سوریا ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "شەرع مەترسی تیرۆركردنى له‌سه‌ره بەتایبەت لەلایەن گروپە ناڕەزاییەکانه‌وه".
ئاوێنە: تۆم باراک نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری سوریا هۆشداریدا لەوەی هەوڵەکانی ئەحمەد شەرع بۆ بەرەوپێشبردنی حوکمڕانی گشتگیر‌و دروستکردنی پەیوەندیی لەگەڵ ڕۆژئاوا، دەتوانێت ببێتە ئامانجی تیرۆرکردنی لەلایەن گروپە توندڕەوەکان، ئه‌مریکا پێویستی به‌هه‌ماهه‌نگیی سیستمێكه بۆ پاراستنی ئه‌حمه‌د شه‌رع، ئه‌مه له‌به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردولادایه.
لەچوارچێوەی بەڵینەکەی ترەمپ بۆ سوریا هەموو سزاکانی سەر ئەو وڵاتە لەماوەیەکی نزیکدا هەڵدەگیرێت، بەرپرسانی کۆشکی سپی بۆ میدیاکانی وڵاتەکەیان ئاشکرایانکردوە، ترەمپ لەچەند ڕۆژی داهاتودا واژۆ لەسەر بڕیارێکی پەیوەست بەهەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا دەکات، بڕیارەکە هەڵگرتنی هەموو سزا سەرەکییەکان لەخۆ دەگرێت‌و هەڵگرتنی گشتگیریی سزاکان دەبێت.