کەشناسیی هەرێم: نمەباران دەبارێت
  2025-06-11       217       

کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لە هەندێک ناوچە ئەگەری نمەبارن هەیە و پلەی گەرمی بەرزتردەبێتەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەبارانێکی کەم لەکاتەکانی دواینیوەڕۆدا لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرزتردەبێتەوە.

دەشڵێت، سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەهەندێک ناوچەدا نیمچەهەور دەبێت، پلەی گەرمی بە نزیکەی 1 بۆ 2 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزتردەبێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×