ئیلۆن مەسک، ملیاردێری ئەمریکی پەشیمانیی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە هەندێک پۆست کە تیایدا هێرشیکردووەتە سەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، کە ئەوەش لە ئەمریکا مشتومڕی بەدوای خۆیدا هێنا.
ئاوێنە:: مەسک نووسیویەتی لە هەندێک پۆست سەبارەت بە سەرۆک ترەمپ کە هەفتەی رابردوو بڵاومکردوونەتەوە سنوورم بەزاندووە پەشیمانم.
رۆژی سێشەممە، 3ی حوزەیرانی 2025، مەسک پرۆژەیاسای خەرجییەکانی ترەمپی بە “کارەسات” ناوبرد، دواتر ترەمپیش وەڵامی دایەوە و راگەیاند لەو ملیاردێرە بێئومێدم.