ترەمپ: لەگەڵ چین رێككەوتین
  2025-06-11       288       

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، رایگەیاند، رێککەوتنی ئەمریکا لەگەڵ چین كرا و لەسەر ئەو بنەمایە پەکین كانزا دەگمەنەكان دەنێرێت و لە بەرامبەردا واشنتن رێگە بە خوێندکارانی چین دەدات لە زانکۆکانی ئەمریکا بخوێنن.

 ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، ئەمڕۆ چوارشەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تروس سۆشیاڵ" رایگەیاند، رێككەوتن لەگەڵ چین كرا، رێككەوتنەكە گرێدراوی رەزامەندی كۆتایی من و سەرۆكی چینە.

ئاماژەی بەوەشداوە، چین هەمو جۆرە موگناستیسێك و هەمو كانزا دەگمەنە پێویستەكانمان بۆ دەنێرێت، لەبەرامبەر ئێمەش هەمو ئەوەی كە رێككەوتنی لەسەر كراوە بۆ چین دابین دەكەین لەنێویشیاندا رێگەدان بە خوێندكارانی چینی بۆ خوێندن لە كۆلێژ و زانكۆكانمان.

وتوشیەتی، ئێمە باجی گومرگی بەڕێژەی 55% وەردەگرین و چینیش بەڕێژەی 10% باجی گومرگی وەردەگرێت. پەیوەندییەكانمان نایابن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×