وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: بەشدار نەبوین لە هێرشەكەی ئیسرائیل لەدژی ئێران
  2025-06-13       209       

ماركۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران تاكلایەنە بوە و ئەمریكا بەشدار نەبوە تێیدا و نابێت ئێران لەبەرامبەردا بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە بكاتە ئامانج.

ئاوێنە: ماركۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئیسرائیل هێرشێكی تاكلایەنەی لەدژی ئێران ئەنجامداوە، ئێمە بەشدار نین لەو هێرشەدا و ئەولەویەتی ئێمە پاراستنی هێزەكانمانە لە ناوچەكە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وتوشیەتی، ئیسرائیل پێی راگەیاندوین كە پێی وایە ئەو هێرشە پێویستە بۆ بەرگریكردن لەخۆی.

ماركۆ روبیۆ ئاماژەی بەوەشداوە، سەرۆك ترەمپ و ئیدارەكەی هەمو هەنگاوێكی پێویستیان گرتۆتەبەر بۆ پاراستنی هێزەكانمان و لەگەڵ هاوبەشەكانیشمان لە ناوچەكە لەپەیوەندیداین.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هێمای بۆ ئەوەش كردوە، نابێت ئێران بەرژەوەندییەكانی ئەمریكاو كارمەندانی لەناوچەكە بكاتە ئامانج.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×