مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران لەبارەی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە رایگەیاند، ئێران بەرامبەر ئەم "تاوانە" بێدەنگ نابێت و وەڵامی "رەوا" و بەهێزی ئێران، دوژمن لەم "هەنگاوە گەمژانەیەی" پاشگەزدەكاتەوە.
ئاوێنە: مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران لە پەیامێكدا وتی، "گەلی ئێران و بەرپرسانی وڵات لەبەرامبەر ئەم تاوانەی رژێمی زایۆنی بێدەنگ نابن و وەڵامی رەوا و بەهێزی كۆماری ئیسلامی ئێران، دوژمن لەم هەنگاوە گەمژانەیەی پاشگەزدەكاتەوە."
سەرۆككۆماری ئێران داوای لە خەڵكی وڵاتەكەی كردوە گوێ نەدەنە "پڕوپاگەندەو هەواڵە ناڕاستەكان كە بەهۆی جەنگی دەرونییەوە لەلایەن دوژمنەوە دروست دەكرێن" و جەختیشی كردۆتەوە كە "بەوپەڕی تواناوە بەردەوام دەبن لە گەیاندنی خزمەتگوزاری و هیچ كێشەیەك لەو روەوە دروست نابێت."