ئاژانسی فارس نیوز لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە ئەو هەواڵانەی میدیا ئیسرائیلییەكان رەتدەكاتەوە كە باسیان لەوە كرد سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئێران لەوەڵامی هێرشەكەی ئیسرائیلدا بە 100 درۆن هێرشی كردۆتە سەر ئیسرائیل.
ئاوێنە: سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ئاژانسی فارس نیوزی وتوە، ئەو هەواڵە پشتڕاست ناكەینەوە كە ئەمڕۆ ئێران هێرشی درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجام دابێت.
وتوشیەتی، تۆڵەی راستەقینە لە وادەیەكی نزیكدا دەبێت و بڵاوكردنەوەشی تەنیا لە كەناڵە رەسمییەكانەوە دەبێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ میدیا ئیسرائیلییەكان بڵاویان كردەوە كە ئێران بە 100 درۆن دەستی بە هێرشكردنە سەر ئیسرائیل كردوە ئەوەش لەوەڵامی هێرشەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیلدا.
میدیا ئیسرائیلییەكان لەزای وتەبێژی سوپای ئیسرائیلەوە ئەوەشیان بڵاوكردبوەوە كە سوپای ئیسرائیل لە دەرەوەی سنورەكانی خۆی و لە ئاسمانی سوریاو ئیسرائیل روبەڕوی درۆنە ئێرانییەكان بۆتەوە.